شه‌ڕی تاڵیبان له دژی داعش به‌رامبه‌ر ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئه‌فغانستانه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان جه‌نگێكی فراوانی دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق-شام (داعش) لقی خوراسان، ده‌ستپێكردووه و به‌هه‌زاران چه‌كداری له كه‌رته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان بڵاوكردۆته‌وه بۆ شه‌ڕكردنێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش و بژارده‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه و به‌ڵێنیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه له توانایاندایه بنبڕی تیرۆر بكه‌ن له ئه‌فغانستان له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته.
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆست مانگی رابردوو زیاتر له 1300 چه‌كداری دیكه‌ی تاڵیبان گه‌یه‌ندراونه‌ته هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش - خوراسان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش شاهیدی ئه‌و پێكدادانانه‌ی شه‌وانه ده‌ده‌ن له‌نێوان هێزه‌كانی تاڵیبان و داعش.
به‌پێی لێدوانێكی ئه‌منی تاڵیبان بۆ زه واشنتۆن پۆست بڕیاری زیادكردنی چالاكییه‌كانی بنبڕكردنی داعش- خوراسان دراوه به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نێد پرایس ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه تاڵیبان به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكا داوه بۆ بنبڕكردنی داعش - خوراسان له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا پاره بلۆككراوه‌كانی ئه‌فغانستان بگێڕێته‌وه، چونكه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دایه وڵاتانی دنیا كه داڕمانی بانكی ئه‌فغانستان نزیكه و داوای ئه‌وه‌شی كرد كه سیستمی بانكی ئه‌فغانستان پێویستی به هاوكاریكردنه.
ئه‌مه‌ریكا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له مانگی ئاب (ئۆگه‌ستی 2021) نزیكه‌ی 9 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌فغانستانی بلۆك كردووه مه به‌شی زۆری ئه‌و پارانه له بانكی یه‌ده‌كی فیدرالی -یه له نیویۆرك.
دوێنێ 23ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021)، نید پرایس گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی ئایینده، تۆم ویست نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان كه بڕیاره بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ش كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بێت.
پرایس وتیشی: "گفتوگۆ ده‌كه‌ین له باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان له باره‌ی ئه‌فغانستان له‌نێویاندا بنبڕكردنی تیرۆر كه پاراستنی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌فغانی له‌خۆده‌گرێت و پابه‌ندبوونی ته‌واویشمان هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
پرایس وتیشی: "هاوكاری مرۆیی ئه‌فغانستان و بارودۆخی ئابووری ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت".
به‌پێی سی ئێن ئێن، تۆم ویست نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 10ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021)، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی (ترۆیكا Troika)ی كرد كه نێرده‌ری باڵای هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و چین و پاكستان-ی له ئه‌فغانستان له خۆگرتبوو.
كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی (ترۆیكا Troika) گفتوگۆی ده‌رباره‌ی دۆخی ئابووری و سیاسی ئه‌فغانستان تێدا كرا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه له 15 خاڵ پێكهاتبوو، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌كه چاویان به نوێنه‌رانی باڵای ئه‌فغانستان كه‌وتبوو له ئیسلام ئاباد، ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئابووری له ئه‌فغانستان.
دوای هه‌فته‌یه‌ك، دواكۆبوونه‌وه له مۆسكۆ كرا بێئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌شداری بكات.
ئه‌م هه‌وڵه لێنه‌بڕاوانانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ئه‌وه‌ی له دنیا بگه‌یه‌نێت كه ده‌توانێت تیرۆر بنبڕبكات، دوای لێدوانێكی خاتوو دیبۆرا لیونز نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هات كاتێك به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی راگه‌یاند كه داعش - خوراسان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان گه‌شه‌ی كردووه.
رۆژی 17ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) خاتوو لیونز نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه داعش- خوراسان له هه‌ر 34 كه‌رته‌كه‌ی ئه‌فغانستان گه‌شه‌ی كردووه و خه‌ریكه جێگه به حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان لێژده‌كات.
وتیشی: "په‌رچه‌كرداری تاڵیبان بۆ بنبڕكردنی داعش - خراسان (ISKP) لاوازه و ئه‌وان زیاتر پشت به ده‌ستگیركردن و كوشتن ده‌به‌ستن له ده‌ره‌وه‌ی یاسا، بۆیه ئه‌م بواره‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی پێبدات".
لێدوانه‌كه‌ی لیونز دوای چه‌ند كاتژمێرێك له راگه‌یه‌ندراوێكی داعش هات كه رایانگه‌یاند كه "ئه‌وان دوژمنی ئایدۆلۆژی تاڵیبانن و به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی تاڵیبان-یان له ئه‌ستۆ گرتووه كه زۆربه‌یان شیعه‌نشینن".
لیونز وتیشی: "كه‌م كه‌رت و پایته‌خت هه‌یه كه داعش -خراسان-ی تێدا نه‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد ساڵی 2020 رێكخراوه‌كه 60 هێرش و چالاكی هه‌بووه كه‌چی ئه‌مساڵ گه‌یشتۆته 334 چالاكی.