بەفەرمی کەریم بێنزێما ساڵێک زیندانی دەکرێت

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما

بەهۆی ساخبوونەوەی تۆمەتەکانی لەبارەی کەیسی ماتیۆ ڤاڵبوێنا بەفەرمی دادگە بڕیاریدا بۆ ماوەی ساڵێک کەریم بێنزێما زیندانی بکرێت.

دادگەی پاریس بڕیاریدا بەهۆی ساخبوونەوەی تۆمەتەکانی سەری کەریم بێنزێما هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی بکرێت، لەگەڵ راگرتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، هەروەها بە پێبژاردنی 75 هەزار یۆرۆش سزا دەدرێت.

ساڵی 2015 ماتیۆ ڤاڵبوێنا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هەڕەشەی لێکرا ئەگەر بڕێک پارەیان پێنەدات ڤیدیۆی سێکسی خۆی و خۆشەویستەکەی بڵاو دەکەنەوە و ڤاڵبوێنا بێنزێمای بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستی لەم کەیسە هەبووە و هەوڵیداوە نێوەندگیری لە نێوان ڤاڵبوێنا و کەسە نەناسراوەکان بکات، کە ئەم کەیسە بووە هۆی ئەوەی هەردوو یاریزانەکە لە ریزی هەڵبژاردەی فەرەنسا دووربخرێنەوە.