عێراق ئامادەکاری بۆ وشکەساڵی و لافاو دەکات

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: پێویستمان بە بودجەیەکی تایبەتە
دیمەنێکی بەرزبوونەوەی ئاو لە شەقامەکانی مووسڵ - ئەرشیف
دیمەنێکی بەرزبوونەوەی ئاو لە شەقامەکانی مووسڵ - ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند "بە پلانێکی تۆکمە و گشتگیرە و مامەڵە لەگەڵ وشکەساڵی و هەر رووداوێكی لافاو دەکەینەوە".

مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەدا، بۆ روودانی وشکەساڵی و لافاو پلانیان داڕشتووە، بەڵام پلای وەزارەتەکەیان پێویستی بە بودجەیەکی 50 بۆ 70 ملیار دۆلاری هەیە، کە تاوەکو ساڵی 2035 خەرج بکرێت.

راشیگەیاند "بڕە پارەیەکی پێویست لەبەردەست نییە تاوەکو پلانی وەزارەت جێبەجێ بکرێت، هەروەها پارێزگاکانیش پابەند نین بەو پشکە ئاوەی بۆیان دیاریکراوە".

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکراشی کرد "تورکیا سەرجەم زانیارییەکانی لەبارەی بەنداو و کۆگا ئاوییەکانی بە عێراق داوە، بەڵام ئێران بەشێوەیەکی تەواو ئاوی لەسەر عێراق گرتووەتەوە".