عێراقییەک لە بێلارووس بەسەرخۆشی لەگەڵ کچێک دەستگیر دەکرێت
K24 – مۆسکۆ
پۆلیسی بێلارووس، هاووڵاتییەکی عێراقی دەستگیر دەکات، کە بە سەرخۆشی لەگەڵ هاوڕێ کچەکەی لە پایتەختی ئەو وڵاتە سوڕاوەتەوە و ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانی بێلارووس بڵاوکراونەتەوە، ھاووڵاتییەکی عێراقی، درەنگانێکی شەو بە سەرخۆشی بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری مارسێدیس، لەگەڵ ھاورێ کچەکەی بە شەقامەکانی مینسکی پایتەختی بێلارووس دەسوڕێتەوە، پاشان لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆوە دەستگیردەکرێت.