سۆڵشایه‌ر به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌م شوێنگره‌وه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان بووه‌

مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ شوینگرتنەوەی سۆڵشایەر پەیوەندی بە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا دەکات.

دوای ئەوەی ماوریزیۆ پۆچێتینیۆ هەواڵی پەیوەندیکردنی بە مانچێستەر یونایتد و بوون بە راهێنەری شەیتانە سوورەکانی رەت کردەوە ئەمجارە ناسنامەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی دەرکەوت و بەپێی سەرچاوەکان بووەتە یەکێک لە بەربژێرانی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، سۆڵشایه‌ر تووشی سه‌رسوڕمان بووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ڤاڵڤێردی شوێنی بگرێـته‌وه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر مان یونایتد له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی ڤاڵڤێردی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وا بیر له‌ رازیكردنی ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری ڤیاریال ده‌كات.

لە چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی مان یونایتد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە بڕیاریادا ئۆلێ گۆنار سۆڵشایەر لە پۆستەکەی دووربخەنەوە و مایکل کاریک بە کاتی شوێنی گرتووەتەوە، كاریك له‌ یه‌كه‌مین یاریی وه‌كو راهێنه‌ری كاتی مان یونایتد سه‌ركه‌وتنی له‌ دژی ڤیاریال تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ.

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا