وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: دوو لیوای پیادە بە شێوازی چەکی بانک مووچەکانیان وەرگرت

"بە مەیدانی سەردانی بانکی گارە لە پارێزگای دهوک كرا، بۆ چاودێری کردنی شێوازی دابەشکردنی مووچەی لیوای 4ـی پیادە"
دوو لیوای پیادە بە شێوازی چەکی بانک مووچەکانیان وەرگرت
دوو لیوای پیادە بە شێوازی چەکی بانک مووچەکانیان وەرگرت

K24 - هه‌ولێر:

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و پاڵپشتی راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا، سەرپەرشتی دابەش کردنی مووچەی هەردوو لیوای 2 و 4ـی پیادەی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌یان کرد، کە بەشێوەی چەکی بانکی دابەشکرا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی چه‌كی دوو لیوای پێشمه‌رگه‌، عەمید توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری سەربازی، بە مەیدانی سەردانی بانکی گارەی لە پارێزگای دهوک كرد، بۆ چاودێری کردنی شێوازی دابەشکردنی مووچەی لیوای 4ـی پیادە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی، سەرجەم یەکە ئیداریەکانی شێوازی مووچە وەرگرتنیان بۆ سیستەمی چەکیی بانکی جێبەجێکردوە، لە مانگی پێشوودا لیوای 1ـی پیادە بەم شێوەیە مووچەکانیان وەرگرت، لەم مانگەشدا هەردوو لیوای 2و4  بەو شێوەیە مووچەیان وەرگرت.

لای خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ ڤۆس پاوڵ راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا، بەرێوەچوونی پرۆسەکەی بەسەرکەوتوو ئەژمارکرد و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.