مه‌سرور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان چاكسازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریان تاوتوێكرد

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە  24ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، باس لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی هەبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا ، بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کە لە چەندین ناوچەی عێراق مەترسییەکی راستەقینەن بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە.

3465
34254