وەزارەتی رۆشنبیری دژی رهفتاری خۆپیشاندهران هاته دهنگ
K24- ههولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لە ناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.
ئهمه دهقهكهیهتی:
روونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە
رۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لە ئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە داخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لە ناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.
ئێمە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بە توندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بە تایبەتی سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و رەمزو سیمبولە نەتەوەییەکانمان و پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لە رەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراو و ئاڵا بکەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.
گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان