به‌رهه‌م ساڵح: به‌ داخم بۆ گرژییه‌كانی سلێمانی

"پاراستنی خۆپیشاندەران ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە"
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی عێراق
د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.

سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، زۆر به‌ داخم بۆ گرژییه‌كانی پارێزگای سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خوێندكاران بۆ داخوازییه‌كان مافێكی ده‌ستوورییه‌، تووندوتیژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئاسایشی گشتی، مایه‌ی ئیدانه‌یه‌.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌، پاراستنی خۆپیشاندەران ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە، با پێکەوە ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین.

ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق
ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق