فڕۆکەکانی F16ی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعش بۆردومان دەکەن

جبەخانەیەکی چەکدارانی داعش دۆزرایەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

فڕۆکەکانی ئێف16ی عێراق حەشارگەکانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان دەکەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، لەلایەن فڕۆکەکانی ئێف16ی عێراقەوە بۆردومان کران و بەسەر چەکداراندا خاپوورکران.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی دیکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، جبەخانەیەکی چەکدارانی داعش لە سامەڕا دۆزرایەوە، کە بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی و ژمارەیەک بۆمب مووشەکی تێدابووە.