کوڕەکەی قەزافی لە لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دوور دەخرێتەوە

K24 - هەولێر
سەیفولئیسلام، کوڕی موعەممەر قەزافی، لە لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دوورخرایەوە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا رایگەیاند، سەیفولئیسلام موعەممەر قەزافی، لە لیستی کاندیدان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوورخرایەوە، کە لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە، تیمی پارێزەرانی سەیفولئیسلام قەزافی، تانەیان لە بڕیارەکە داوە و خۆیان بۆ شەڕێکی یاسایی ئامادە دەکەن.
نزیکەی 90 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا کاندید کردووە، کە بڕیارە 24ی کانوونی یەکەم بەڕێوەبچێت و مانگێک دواتریش، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا بکرێت.
دوای 10 ساڵ به‌سه‌ر رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كوژراوی لیبیا، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و وڵاته به چه‌ندین وێستگه‌ی جیاوازدا بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌قامگیریدا تێپه‌ڕیوه، سه‌یفولئیسلام، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی قه‌زافی هەوڵدەدات بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی وڵاتەکەی، خۆی وه‌ك دووه‌م كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا راگه‌یاندووه، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵباژردنی وكاتەکە دووری خستووەتەوە.