وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: به‌ بڕی 50 ملیۆن دینار چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ عه‌نكاوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن

"جه‌خت له‌ خزمه‌تكردنی عه‌نكاوه‌ كرایه‌وه‌"
قیرتاوكردنی رێگاوبان
قیرتاوكردنی رێگاوبان

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شتوگوزار بڵاوی كرده‌وه‌، بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شارۆچكەی عەنكاوە، دوو پرۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە شارۆچكەكە جێبەجێ دەكرێن و گوژمەیه‌كیش بۆ پرۆژەكان دابینكرا.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شارۆچكەی عەنكاوەی كرد و لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ ڕەوشی خزمەتگوزاری و جەختیشی لەسەر خزمەتكردنی زیاتری عەنكاوە كردەوە.

روونیكرده‌وه‌، لە فەرمانێكی وەزاریدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ـی داهاتی شارەوانی، بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی تۆڕی ئاو لەگەڵ چاككردنی شەقام بە كۆنكرێتكردن لە بەرانبەر كۆمەڵگەی مارعۆدا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە.