هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان بەڕێوەدەچێت

چالاکوانێکی بواری ژنان: ئێستا ژنان و کچان ناترسن، کە بڵێن توندوتیژیمان بەرامبەر دەکرێت
رێوڕەسمی دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان لەسەر قەڵای هەولێر
رێوڕەسمی دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان لەسەر قەڵای هەولێر

K24 – هەولێر

بە بەشداری چالاکوانانی بواری ژنان، هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

هەڵمەتەکە لەسەر قەڵای هەولێر بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و چالاکوانانی بواری ژنان دەستیپێکرد و 16 رۆژ بەردەوام دەبێت.

رێوڕەسمی دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان
رێوڕەسمی دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان

تانیا گلی، چالاكوانی بواری ژنان کە چەندین ساڵە لەو بوارە کار دەکات بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو جۆرە توندوتیژیەی زیاتر باسی لێوە دەکرێت توندوتیژی جەستەیی یان سێکسییە، زۆر جۆر توندوتیژی دیکە هەن، بەڵام خەڵک باسی ناکات".

گوتیشی: "لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانکاری روویدا، رۆشنبیری زیاتر هەیە لەناو کۆمەڵگە، ئێستا ژنان و کچان ناترسن، کە بڵێن توندوتیژیمان بەرامبەر دەکرێت، مافەکانی خۆیان دەزانن، دەشزانن کە ئێستا پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هەیە و هێڵی گەرمیان هەیە، ئەمانە هەموو شتی ئەرێنین".

تانیا گلی، ئاماژەی بەوەشدا: "نەهشتنی توندوتیژی بە تەواوی لەناو هیچ کۆمەڵگەیەک نابێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانین کەمی بکەینەوە، دەبێ بزانین هۆکارەکانی توندوتیژی چین؟".

ھەوڵەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ بنبڕكردنی ھەموو جۆرە توندوتیژەیەك بەردەوامە، بە تایبەت لە كابینەی نۆیەم، ئەندامێكی ئەنجومەنی كاروباری خانمان رایدەگەیەنێت، حكومەت بە داڕشتنی بەرنامە و پلانی تایبەت، بۆ كردنەوەی سەنتەر و دانانی راوێژكار و دەیان بابەتی دیکە كاری كردووە بۆ ھۆشیار كردنەوە ی تاكەكان.

پەروین حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی كارو باری خانمان گوتی: "نەهێشتنی توندوتیژی ئەرکی هەموو لایەکمانە، پێویستە لە باخچەی ساوایانەوە کار لەسەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو: "کۆمەڵێک پلانمان هەیە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و بەهێزکردنی ژنان، بۆ ئەوەی پێگە و رۆڵی خۆیان هەبێت".

25 نۆڤەمبەر ھەرێمی كوردستانیش بە رەنگی پرتەقاڵی و بە دروشمی "جیھان پرتەقاڵی دەكەین"، بەشدار دەبێت لە هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

رێوڕەسمی دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان
رێوڕەسمی دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی دژنان