نرخی نەوت هەڵکشا

بەر لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هەولێر

سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند کاتژمێری دەستپێکی مامەڵەکان بەڵام نرخی نەوت جارێکی دیکە ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت.

نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ 82.39 بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ 78.39 دۆلار بەرزبووەوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی هاوردەکاری دیکە بە بەکارهێنانی نەوتی ستراتیژیان تاوەکو نرخی نەوت دابزێت، بەڵام وەبەرهێنەران چاویان لە هەوڵەکانی هاوپەیمانی ئۆپێکە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە و تاوتوێی خواست و خستنەڕووی نەوت بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی هاوپەیانی ئۆپێک لە مانگی ئابەوە رێککەوتوون کە بۆ هەر مانگێک 400 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە بخەنە بازاڕەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، ئەمریکا بۆ ئەوەی رێگری بکات لە گرانبوونی نرخی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، 32 ملیۆن بەرمیل نەوتی ستراتیژی خستە مەزادی ئاشکرا.