یەكێتی بە دوو شاندی جیا لەگەڵ پارتی و گۆڕان گفتوگۆ دەكات

لە كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكیانداوە

K24 – ھەولێر

لە كۆبوونەەی ئەمڕۆیاندا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریاندا بە دوو شاندی جیا سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بكەن.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی ئەو حزبە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بڕیاردرا دوو لیژنە پێکبھێندرێت، بۆ ئەوەی بە جیا سەردانی پارتی و بزووتنەوەی گۆران بکەن، ئەو لیژنەیەی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ و ئەندامیەتی ھەریەکە لە، مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاکم قادر، عەدنان موفتی و رزگار عەلی پێکدێت، ئەو شاندەی یەکێتیش کە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات، پێکدێت لە بەرھەم ساڵح، حاکم قادر، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵا و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لیژنەیەكیشیان دیاریكردووە بۆ پێكھێنانی سەركردایەتی ھاوبەش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ سەردانكردنی لایەنەكان.

ئەم کۆبوونەوەیە بە یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دادەندرێت دوای رێککەوتنیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان.