ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا

"کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە"
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبا

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە 16 کاتژمێر و 20 خولەک، بۆیە بە پێویستی دەزانین لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەینە هاونیشتمانیانی خۆشەویست.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە 300 مێگاواتییەکەى خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی 5/12/2021ى ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.

راشیگه‌یاند، سەبارەت بە کارەباى هاوردەکراوى پارێزگای دهۆکیش کە 150 مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكرده‌وه‌، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەى لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و بڕیارە لە 28/11/2021 بکەوێتە کار.