ئەو شوفێرەی لە سۆران قوتابییەکی بریندارکرد دەستگیرکرا
K24 – سۆران
دوای ئەوەی شوفێرێک لە قەزای سۆران بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بەناو گردنەوەی قوتابیان و قوتابییەکی بریندار کرد، ئەو کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کرا.
موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ شوفێرێک خۆی کێشا بەناو گردبوونەوەیەکی قوتابیان لە نزیک زانکۆی سۆران و قوتابییەکی بریندارکرد، دوای بەدواداچوون و گەڕان توانرا ئەمڕۆ ئەو شوفێرە دەستگیر بکرێت و بەپێی یاسا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
روونیکردەوە: "قوتابیان ئەو رێگەیان داخستووە، شوفێرەکەش بەپەلە بووە و نەوەستاوە و خۆی کێشاوە بەناو قوتابیان، بەوهۆیەوە یەکێک لە قوتابییەکان برینداربووە".
گوتیشی: "ئەو شوفێرە بەناو (ج. س. چ) لە دایکبووی ساڵی 2001، دانیشتووی گوندێکی سەر ناحیەی دیانا، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لەلایەن پۆلیسی ناوشار، بنکەی پۆلیس دیانا رێکاری یاسایی ئەنجامدرا، دوای ناسینەوەی بەهاوکاری پۆلیسی چالاکی مەدەنی و ئاسایشی دیانا، تۆمەتبار دەستگیر کرا و دەست بە سەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا".
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "دوێنێ له ئه‌نجامی گردبونەوەی چەند قوتابیەک و داخستنی شەقامی سەرەکی ھاوڵاتیان لە لایەن ئەو قوتابیانەوە بە داخەوە ئۆتۆمبێلێك سه‌رپێچی ده‌كات و یه‌كێك له قوتابیه‌كان بریندار دەبێت. ئه‌و رووداوه جێگای نیگه‌رانی ئێمه‌یه و هیواخوازین قوتابی پێكێنراو زوو چاكبێته‌وه. شوفێرەکە دەدرێتە دادگا و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدەکرێت".
روونکراوەتەوە: "هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بۆ هه‌ر داواكاری و داخوازیه‌ك، پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسای بێت و مۆڵه‌ت دراوبێت، تاكو بتوانین گیانی داواكاریانیش بپارێزین، بۆیه ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن سه‌رپێچیكاری ئه‌نجامده‌ر به‌پێی یاسا كاردانه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و گردبوونه‌وه‌ی دوێنێش به‌هۆی بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن نایاسایی بوو، بۆیه هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رێکخەرانی گربوونه‌وه‌كه".