وەزیری نەوتی عێراق کۆمپانیای وزەی بەسرەی راگەیاند

"بەرهەمهێنانی کێڵگەی رومەیلە سێیەکی بەرهەمی نەوتی عێراق دابیندەکات"
وەزارەتی نەوتی عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق

K24 - هەولێر

وەزیری نەوتی عێراق دامەزراندنی کۆمپانیای وزەی بەسرەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا کە سێیەکی بەرهەمی نەوتی عێراق لە  کێڵگەی رومەیلە بەرهەمدەهێنرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشدا، هیواخوازن  دامەزراندنی ئەو وێستگەیە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان، بۆ زاڵبوون بەسەر شکستەکانی پێشووی عێراق و بەدەستهێنانی پلانەکان، بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین بەرهەم تا ساڵی 2027.

راشیگەیاند، بەرهەمهێنانی کێڵگەی رومەیلە سێیەکی بەرهەمی نەوتی عێراق دابیندەکات.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو کۆمپانیای پێترۆچاینا و بریتش پێترۆلیۆم هاوبەشن، لەگەڵ کۆمپانیاکانی سۆمۆ و بەسرە.