ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان قوربانیانی دەستی قاچاخچێتی و بەرژەوەندییەكانی پەكەكەن
K24 - هه‌ولێر:
پەكەكە لە رێی باندەكانییەوە، بە نایاسایی و یاریكردن بە گیانی ھاووڵاتیان و كاری قاچاخچێتی ده‌كه‌ن، كه ساڵانە سەدان هه‌زار دۆلاریان دەست دەكەوێت، خێزانێك باس لە ئەزموونی خۆیان دەكەن، كە چۆن دوای پێدانی 30 ھەزار دۆلار بە قاچاخچییەکان وەك ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵ كردوون، ئەو باندە قاچاخچییە وەكو گروپێكی نایاسایی ساڵانە 100 ھەزار دۆلاریان دەست دەكەوێت.
قاچاخچیه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا له‌به‌ر هه‌ڵوێستی بێلارووس نه‌بێت، ژماه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك ئاماده‌ن، كه له رێگه‌ی دانكیرك به به‌له‌می چووپه‌وه بیانپه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌گه‌ر چوپه‌كه جێگای پێنج كه‌س بگرێت، ئێمه 10 كه‌س بار ده‌كه‌ین، شێلمانمان له بنی چووپه‌كه به‌ستاوه، جیا له به‌ستنی ماتۆڕێك.
بورین مەحموود، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سووریایه و قوربانی دەستی قاچاخچییەكانه، رایگه‌یاند، ئێمه چووینه بێلارووس، له‌وێ پاره‌مان پێ نه‌ما، تا ئه‌وئاسته‌ی پاره‌ی نان خوارنمان پێ نه‌بوو، به قاچاخچییه‌كه‌م راگه‌یاند ده‌گه‌ڕێمه‌وه عێراق، گوتی: "بۆت نییه ئه‌وه بكه‌یت".
یادگار، دایكی بورین و قوربانی دەستی قاچاخچییەكان گوتی:"کاتێک چووین بۆ بیلاڕووس، تەنانەت نەماندەزانی چۆن پارەی پێویستمان دەستكەوێت بۆ خواردن زۆر سەخت بوو، قاچاخچییەکە گوتی پارەتان پێنادەم، پێم ووت، ھەر ھیچ نەبێت بمانگەڕێنەوە، دەمانەوێ بڕۆینەوە ماڵەوە، بەڵام ئەو گوتی ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەوان وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵ کردین".
بەهۆی سەرما و برسییەتی و سەختی رێگاکە، بەشێک لە کۆچبەران بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیاندا و بەشێکیشیان لەسەر سنوور و نێو دارستانەكانی بێلاڕووس ماونەتەوە، رۆژی 18ی ئەم مانگە کاروانێكی کۆچبەران لە بێلاڕووسەوە گەیشتنەوە هەولێر و بەغدا، کە ژمارەیان 431 کۆچبەربوو.
پێشتر حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بەدواداچوون بۆ ئەو باندانە دەكرێت و ئاماژەی بە دەستگیرکردنی چەند کەسێکیشی کرد کە کاری قاچاخچیه‌تی دەکەن، ھەروەھا داوا لە ھاوڵاتیانیش دەكات ئاگاداربن بە قسەی قاچاخچییەکان فریونەدرێن.
تا ئێستاش بەهۆی سەرما و سۆڵە 11 کۆچبەر لە سەر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا مردوون و دواینیشیان مەلۆتکەیەکی 21 هەفتەیی بوو.