توركیا بۆقیش ده‌فرۆشێت
K24 - هه‌ولێر:
توركیا بۆق هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كات و هاوشێوه‌ی سامانی ماسی سوود له قازانجی ئه‌و گیانداره وشكاوه‌كییه وه‌رده‌گرێت، بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك بۆقیش نرخه‌كه‌ی به 2.7 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دیاریكراوه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی، ئێستا توركیا له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه دێت كه بۆق هه‌نارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، وڵاتانی ئه‌وروپاش بۆ خواردن به‌كاریده‌هێنن و ماوه‌یه‌كی زۆره بۆقی توركی له نێو لیستی خواردنه‌كاندا هه‌یه.
حوسێن ئه‌رهان، یه‌كێكه له‌وانه‌ی بۆق راو ده‌كات و بۆ ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌فتانه‌ی بارهه‌ڵگری سارده‌كه‌ره‌وه دووجار سه‌ردانم ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆقانه هه‌ڵبگرێت كه راوم كردوون".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وڵاتانی ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا دوو گه‌وره كڕیاری بۆقی توركین و ماوه‌یه‌كی زۆره بۆقی توركیا له لیستی خواردنی رێستورانته‌كانی ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسادایه.