لیڤاندۆڤسكی به باشترین یاریزانی جیهان و سه‌ڵاح به پێنجه‌م دیاریكرا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن له لایه‌ن ده‌زگای IFFHS به باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2021 دیاریكرا.
ئه‌مرۆ فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئامار و داتا مێژووییه‌كانی تۆپی پێ كه به IFFHS ناسراوه بۆ دووه‌مساڵ له‌سه‌ریه‌ك لیڤاندۆڤسكی وه‌كو باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كرد.
لیڤاندۆڤسكی له ساڵی 2020 بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه خه‌ڵاتی باشترینی جیهانی پێبه‌خشرا دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی سه‌رنجراكێش و نایابی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن تۆمار كرد و بۆ ئه‌مساڵیش پێش لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان كه‌وته‌وه.
لیڤاندۆڤسكی پله‌ی یه‌كه‌می له نێو ئامار و داتا مێژووییه‌كانی 2021 به‌ده‌ستهێنا به كۆكردنه‌وه‌ی 150 خاڵ، لیۆنێل مێسی له پله‌ی دووه‌م هات به 105 خاڵ.
له پله‌ی سێیه‌م جۆرجینیۆی ناوه‌راستكاری یانه‌ی چێڵسی به 40 خاڵ دێت، كیڤن دی برۆین له پله‌ی چواره‌م 35 خاڵی به‌ده‌ستهێنا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری و كلیان مباپێ له پله‌ی شه‌شه‌م هه‌ر یه‌كه‌یان به 20 خاڵ دێن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد به 15 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م ده‌بینرێت، نگۆڵۆ كانتی و جیانلویجی دۆنارۆما به 10 خاڵ پله‌كانی هه‌شته‌م و نۆیه‌میان گرتووه، ئێریلینگ هالاند به 5 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م جێگیر بووه.