له هیندستان بهشێوهیهكی جیاواز یادی مهرگی ماڕادۆنا دهكرێتهوه
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی یەکێک لە ئەفسانەکانی تۆپی پێ تێپەڕ دەبێت، لە 25ـی نۆڤێمبەری 2020 سەرتاسەری جیهان شۆک بوو بە بیستنی کۆچی دوایی ئەفسانەی ئارجێنتینی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، خاوەنی دەستە بەناوبانگەکەی مۆندیالی 1986 ساڵێک بەر لە ئێستا لە تەمەنی 60 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، کە تا ئیستاش گومان لە کۆچی دوایی مارادۆنا دەکرێت و لە ئەنجامی چەند لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکانەوە دێیگۆ گیانی لەدەست داوە.
مارادۆنا لە دەوروبەری شاری بۆینس ئایرس لەدایک بووە و لەگەڵ یانەکەی و هەلأبژاردەکەی هەمیشە ژمارە 10ـی دەپۆشی، یاریی بۆ یانەکانی ئارجێنتینۆس جۆنیۆر، بۆکا جۆنیۆر، بارسێلۆنا، ناپۆلی، سێڤیا و نیولز ئۆلد بۆیز کردووە.
مارادۆنا لە مۆندیالی 1986 ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد ئەوکاتەی لە چارەکی کۆتایی جامی جیهانی بە دەست گۆڵی لە ئینگڵاند کرد، جامی جیهانی مەکسیک بە گەورەترین دەسکەوتی مارادۆنا دادەنرێت، مارادۆنا ئەو کاتەی لە یاریی کۆتایی سەرکردایەتی سەرکەوتنی ئارجێنتینای کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەڵمانیای رۆژئاوایان بردەوە و بوونە پاڵەوان.
لە ساڵی 2001 فیفا مارادۆنای لەگەڵ پێلێ وەکو یەکێک لە باشترین و گەورەترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ هەژمار کرد.
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی ئەم ئەفسانەیە، لە ئارجێنتینا و زۆربەی وڵاتان یادی کۆچی دوایی دەکرێتەوە، هەزاران لە ئاشقانی مارادۆنا لە هیندستان کۆبوونەوە و یادی ئەم ئەفسانەیەیان کردەوە، وەکو رێزلێنانێکیش لە ئەستێرە کۆچکردووەکەی تانگۆ لە شاری کالکۆتای هیندستان پەیکەرێکی بۆ دانرا.