ئه‌مشه‌و رۆما سووپرایزێكی بۆ پشتگیریكردن له ئافره‌تان ئاماده‌كردووه
یانەی رۆمای ئیتاڵی بەبۆنەی رۆژی جیهانی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە یاری ئەمشەو درێسێکی جیاواز دەپۆشن.
یانەی رۆمای ئیتاڵیا بریاریداوە بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر زۆریای ئۆکراینی لە گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆنفڕانس لیگ لەسەر درێسەکەی ژمارە تەلەفۆنێک بنوسێت بۆ ئەوەی ژنان هەرکاتێک توندوتیژیان بەرامبەر کرا، پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن و سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.
ئەو یانەیە بریاریشیداوە دوای یارییەکە ئەم درێسە لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا بفرۆشێتەوە و، داهاتەکەشی پێشکەش بە رێکخراوێکی ئافرەتان بکات، کە لە ماوەی رابردوو چاودێری ئەو ئافرەتانەیان کردووە توندوتیژیان بەرامبەریان بەکارهاتووە و بێ ماڵ ماون.
ئه‌م پشتگیری و هه‌ڵمه‌ته‌ی یانه‌ی رۆما به سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی رۆما و كاپتنی هه‌ردوو تیپی خانمان و پیاوانی رۆما به‌ڕێوه‌ده‌چێت.