چاڤی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یاریزانێكی له‌ده‌ست دا
پێدری رۆدریگێز ناوەڕاستکارە لاوەکەی بارسێلۆنا بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە یاریگاکان بەدوور دەبێت.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، پێدری رۆدریگێز ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، چیدیکە لەمساڵدا ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات، ئەو یاریزانە تاوەکو سەرەتای ساڵی 2022 لە یاریگاکان دادەبڕێت.
پێدری سەرەتای ئەم وەرزە لە قاچیدا تووشی پێکان بوو، لە یاری گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بێنفیکا گەڕایەوە و جارێکی دیکە پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، بەم هۆیەوە نزیکەی دوو مانگە لە یاریگاکان دابڕاوە.
پێدری ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له یانه‌ی لاس پاڵماسی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت، له هاوینی 2019 بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی گواسته‌وه، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له كۆی 56 یاری، 4 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.