كاتی ده‌وامكردنی پاسپۆرتی هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهات

"داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لە کاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن"
كاتی ده‌وامی پاسپۆرتی هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات
كاتی ده‌وامی پاسپۆرتی هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات

K24 - هەولێر:

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر له‌ ئاگادارییه‌ك گۆڕانكارییه‌كانی كاتی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانیان روون كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ـی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە رۆژی یەکشەممه‌ 28-11-2021 تاوه‌كو رۆژی پێنجشەممە 2-12-2021، دەوامی فەرمی لە کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو 6:00ـی ئێوارەیە.

داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر