پاریس له هۆتێلێكی تایبهت لهگهڵ زێدان كۆبووهوه
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لە هەوڵی رازیکردنی زینەدین زیداندایە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان.
رۆژنامەی لۆپارزینی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەم دواییە هەر یەکە لە لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی و ژان کلو بلان بەرێوەبەری شازادەکان، لەگەڵ زینەدین زیدان راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی رازی بکەن ببێتە راهێنەری یانەکەیان، بەڵام ناوبراو هیچ وەڵامێکی روونی بۆ ئەو دوو بەرپرسەی شازادەکان نەبووە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، هۆکاری بێ دەنگی زیزۆ بەرامبەر داواکەی یانەی پاریس سانجێرمان ئەوەیە، ئەو راهێنەرە ئارەزوو دەکات لە داهاتوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، هەربۆیە ئامادەنەبووە ببێتە راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش.
به گوێرهی راپۆرته ههواڵهكان پاریس سانجێرمان پلانی وایه كه زینهدین زیدان بۆ ئهم وهرزه بكاته راهێنهری یانهكهی، به رێككهوتنیش پۆچیتینیۆ رازی بكات ئهركی راهێنهرایهتی یانهی مانچێستهر یونایتد وهربگرێت.