سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی دەکات

پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە یاریزان حجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی کرد کە بەم دواییانە مێدالی زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپاتکردەوە.

دیمه‌نێك له‌ پێشوازییه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ پێشوازییه‌كه‌