16 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 16 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 364 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 5 هه‌زار و 425 كه‌س ئه‌نجامدراوه، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 322 تووشبووی په‌تاكه به‌ته‌واوه‌تی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (638)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
H.B