دوو كاروانی دیكه‌ی كۆچبه‌ران له بێلاڕووسه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره تا سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی، دوو كاروانی دیكه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێم، كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و كۆچبه‌رانه، كاتژمێر 2:00ی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی، 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، دووه‌م كاروانی ئه‌و كۆچبه‌رانه، له كاتژمێر 7:00ی سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان رۆژ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌یان بكرێت.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، كاروانێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه، كه ژماره‌یان 431 كه‌س بوون، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
H.B