فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی هۆڵه‌ندا چۆڵكرا
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌ی ئێن بی هۆڵه‌ندا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا فه‌رمانیان كردووه به چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ماستریخت ئاخن له كه‌رتی لیمبورگ.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ده‌نگۆی بوونی بۆمبێك له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكاری چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه بووه.
پۆلیسی سه‌ربازی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م گه‌شتیاران و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوون و گه‌شته‌كانیش راگیراون.
هێزه ئه‌منییه‌كان به سه‌گی پۆلیسییه‌وه ده‌ستیانكردووه به پشكنینی هه‌موو شوێنێكی فڕۆكه‌خانه‌كه و سه‌ره‌نجام توانیویانه بڕێك مادده‌ی ته‌قینه‌وه بدۆزنه‌وه و ده‌ستبه‌جێ پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز