ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا ئێسكیان شكێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی بێلاڕووس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری شكانی ئێسكی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا كردووه.
حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی رایگه‌یاندووه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پرسی شكانی ئێسكی جه‌سته‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كۆڵێته‌وه، كه‌له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا بوون.
ئێواره‌ی رۆژی 21ی نۆڤه‌مبه‌ر، له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا ژماره‌یه‌ك گه‌نجی په‌نابه‌ر دۆزرانه‌وه، كه به‌شێكی زۆری ئێسكه‌كانی جه‌سته‌یان شكاوه و جه‌سته‌یان شین بووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه گه‌نجێكی عێراقیی ته‌مه‌ن 33 ساڵه و به‌شێكی زۆری ئێسكه‌كانی شكاون، هه‌روه‌ها په‌نابه‌رێكی ته‌مه‌ن 51 ساڵیش پێی شكاوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بێلاڕووس رایگه‌یاندبوو، 11 هاووڵاتی په‌نابه‌ر داوای ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیان كردووه و ئه‌وان له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردبوو، به‌ڵام توانرا رزگار بكرێن.