دووه‌م كاروانی كۆچبه‌ران له مینسكه‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 2:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26ـی نۆڤێمبه‌ر، 176 كۆچبه‌ر له مینسكی پایته‌ختی بێلارووسه‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت، كاتژمێر 7:00ـی به‌یانیش 430 كۆچبه‌ری دیكه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 176 كۆچبه‌ری دیكه‌ی له بێلارووسه‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند، زیاتر له 700 كۆچبه‌ر خۆیان نانووس كردووه كه به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكرده‌وه، سه‌دان كۆچبه‌ری نایاسایی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كورستان، سبه‌ش بڕیاره زیاتر له 400 كۆچبه‌ری دیكه بگه‌نه‌وه هه‌ولێر.
په‌یامنێری كوردستان 24 گوتی: كاتی گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پشكنینی كۆرۆنا به خۆرایی ده‌بێت، جیا له‌وه‌ی له رسووماتی به‌سه‌رچوونی ڤیزا و پاسپۆرت ده‌به‌خشرێن.
كۆچبه‌رێك كه خه‌ڵكی رانیه‌یه وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێن له باره‌ی یه‌كسانی و مافی مرۆڤ هه‌مووی درۆیه و كۆچبه‌ران زۆر ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌چاوی خۆی كۆچبه‌ری بینیوه كه گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان كڕنۆشی بردووه، چونكه ئه‌وه‌نده ئازار و ناڕه‌حه‌تی بینیوه".
داواشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هاوكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه بكات و گوتی: "رێگه‌ناده‌ن كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا بگه‌ڕێنه‌وه مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووس".
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، كه‌شه‌كه‌ی ئه‌وێ زۆر سارده و پۆلیس بێلاڕووس ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆچبه‌ران ده‌ده‌ن.
یه‌كێكی دیكه له‌و كۆچبه‌رانه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ كوردستان24 گوتی: "هیوادارم كه‌س نه‌كه‌وێته داوی درۆی قاچاخچییه‌كان و باوه‌ڕیان پێنه‌كه‌ن".