لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆرۆنا زۆرترین زیانی پێگه‌یاندوون

K24 – هه‌ولێر:
زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئه‌مه‌ریكایی رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتووه‌ته 259 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س، كۆی گشتیی مردووانیش گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 5 ملیۆن و 181 ه هه‌زار كه‌س.
ئه‌مه‌ریكا له ریزی پێشه‌وه‌ی لیسته‌كه‌یه و تا ئێستا 775 هه‌زار و 785 كه‌س مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 48 ملیۆن و 126 هه‌زار و 373 كه‌س.
له پله‌ی دووه‌مدا به‌رازیل دێت، كه 613 هه‌زار و 642 كه‌س مردوون و كۆی گشتیی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته 22 ملیۆن و 55 هه‌زار و 238 كه‌س.
له پله‌ی سێیه‌مدا هیندستان دێت، كه تا ئێستا 466 هه‌زار و 980 كه‌س مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 34 ملیۆن و 544 هه‌زار كه‌س.
مه‌كسیك به مردنی 293 هه‌زار و 186 كه‌س و تووشبوونی 3 ملیۆن و 872 هه‌زار و 263 كه‌س له پله‌ی چواره‌مدایه.
له پله‌ی پێنجه‌مدا رووسیا به مردنی 263 هه‌زار و 934 كه‌س و تووشبووی 9 ملیۆن 303 هه‌زار كه‌س دێت.
له پله‌ی شه‌شه‌مدا وڵاتی پیرۆ دێت، كه تا ئێستا 200 هه‌زار و 961 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 ملیۆن و 228 هه‌زار كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.
به‌ریتانیا به كۆی مردنی 144 هه‌زار و 875 كه‌س و تووشبوونی 10 ملیۆن و 76 هه‌زار كه‌س له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
ئه‌ندۆنیزیا له پله‌ی هه‌شته‌مه و تا ئێستا 143 هه‌زار و 782 كه‌س مردوون و 4 ملیۆن و 254 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه بوون.
له پله‌ی نۆیه‌مدا، ئیتاڵیا به كۆی مردنی 133 هه‌زار و 486 كه‌س و تووشبوونی 4 ملیۆن و 968 هه‌زار كه‌س دێت.
له پله‌ی ده‌یه‌مدا، كۆماری ئیسلامی ئێران دێت، كه 129 هه‌زار و 376 كه‌س كۆچی دواییان كردووه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته 6 ملیۆن و 97 هه‌زار و 672 كه‌س.