پنتاگۆن: ژماره‌یه‌ك ته‌نی نامۆ له ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزێكی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك ته‌نی نامۆ له ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا پێكهێندراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن كار ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه و دیاریكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و ته‌نه نامۆیانه‌ی كه له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوون، جیا له‌وه‌ش ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و ته‌نانه دیاری ده‌كرێن.
پنتاگۆن راشیگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و ته‌نه ئاسمانییانه ده‌ست نه‌كه‌وتووه، له‌مباره‌یه‌وه واشنتن بێ هیوا بووه.
له راپۆرته‌كه‌ی پنتاگۆندا هاتووه، ره‌نگه ئه‌و ته‌نه نامۆیانه‌ی له ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتوونه، زیان به ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریگا بگه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ته‌نه نامۆیانه، ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ئاستی باڵای هه‌واڵگری و سه‌ربازی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردووه، له‌مباره‌یه‌وه كاسلین هیكس جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، گرووپێك له هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشانكراون بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و ته‌نه نامۆیانه‌ی كه له ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتوون، جگه له وه‌زاره‌تی به‌رگری، ده‌زگاكانی دیكه‌ی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و ته‌نانه.
ئه‌مه‌ریكا شڕۆڤه‌ی جیاواز بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ته‌نه ئاسمانیانه ده‌كات، به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، واشنتن پێی وایه ئه‌و ته‌نانه له‌لایه‌ن رووسیا و چین ره‌وانه كرابن، یاخوود له جیهانی دیكه‌وه هاتبنه سه‌ر گۆی زه‌وی.
دوا راپۆرتی پنتاگۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و ته‌نانه له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی هاتوونه، یاخوود پێكهاته‌ی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی چین و رووسیان ره‌وانه‌ی ئاسمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراون، وه‌ك راداری هه‌واڵگری چاودێری ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.