بۆ رێگرتن له خۆپیشاندان هێزی ئه‌منی له به‌غدا بڵاوه‌ی پێكرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و ناوچه‌ی قایمكراوی سه‌وزیان ته‌نی.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ده‌ستپێبكاته‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌خت به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وتووه: له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز، هێزی ئه‌منیی بڵاوه‌ی پێكراوه بۆ رێگرتن له هه‌ر جووڵه‌یه‌كی نائاسایی به ئاراسته‌ی ناوچه‌كه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، پێیان وایه، یاری به ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی كراوه و داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.