وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا: سه‌ربازێكمان كوژرا

"له‌كاتی رێگریكردن له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی په‌نابه‌رێك به‌ره‌و سووریا، سه‌ربازێكی توركیا كوژرا"
سه‌ربازێكی توركیا
سه‌ربازێكی توركیا

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26 نۆڤێمبه‌ر، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ربازێكیان له‌ سه‌ر سنووری سووریا كوژراوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له‌كاتی رێگریكردن له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی په‌نابه‌رێك به‌ره‌و سووریا، سه‌ربازێكیان كوژرا.

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا راشیگه‌یاند، سافاس دینیك، سه‌ربازێكی تایبه‌تمه‌ندی پیاده‌ بوو، له‌كاتی رێگریكردن له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی په‌نابه‌رێك له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و سووریا، كوژراوه‌.

روونیكرده‌وه‌، دوای ته‌قه‌كردن له‌و سه‌ربازه‌ توركییه‌ و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كیلیس، دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.