وه‌زاره‌تی تەندروستی: تا ئێستا عێراق نەچووەتە ناو شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا

"11 ملیۆن ژەمە ڤاکسین دراوەتە هاووڵاتیانی عێراق"
تا ئێستا عێراق نەچووەتە ناو شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا
تا ئێستا عێراق نەچووەتە ناو شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:

11 ملیۆن ژەمە ڤاکسین دراوەتە هاووڵاتیانی عێراق و هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی تۆمار نەکراوە.

هانی عوقابی وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، 11 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا دراوەتە هاووڵاتیان، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی تۆمار بکرێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاند، زیاتر لە 140 هەزار کەس لە تەمەنی 12 بۆ 17 ساڵی یەکەم ژەمی ڤاکسینییان وەرگرتووە.

عوقابی گوتیشی، شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا، رووی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کردووە، بەڵام تا ئێستا عێراق نەچووەتە ناو شەپۆلی چوارەمەوە.

تا ئێستا 2.077.665 كه‌س له‌ عێراق تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون، 23.748 كه‌سیش به‌ كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.