پاریس سانجێرمان: پۆچێتینۆ دەمێنێتەوە و گفتوگۆمان لەگەڵ زیدان نەکردووە

پۆچێتینۆ و زیدان
پۆچێتینۆ و زیدان

پاریس سانجێرمان رەتیدەکاتەوە هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ زیدان کردبێت و مانەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە راهێنەرایەتی یانەکە دووپات دەکاتەوە.
دوای ئەویە میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان لەگەڵ زینەدین زیدان کۆبوونەتەوە و بەنیازن ئەو راهێنەرە فەرەنسییە لەشوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بکەنە راهێنەری یانەکەیان، لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانە فەرەنسییەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و لە لێدوانێکیدا رایگەیاند 'ئێمە بەهیچ شێوەیەک هیچ پەیوەندییەکامن لەگەڵ زیدان نییە، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە راهێنەرایەتی یانەکەمان بەردەوام دەبێت و هیچ یانەیەک داوای پۆچێتینۆی لە ئێمە نەکردووە'.
پێشتر میدیاکانی فەرەنسا رایەنگەیاندبوو، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت بۆ شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ کە لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە چاوی لەسەرە و یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بیکاتە راهێنەری یانەکەی، بەپرسانی پاریس سانجێرمان لەگەڵ زیدان گفتوگۆیان کردووە و زیزۆ نزیکە ببێتە راهێنەری شازادەکانی پاریس.