لۆكاشینكۆ سه‌ردانی كه‌مپی په‌نابه‌ران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی بێلاڕووس، ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ردانی سه‌نته‌رێكی پێشوازیكردن له په‌نابه‌رانی كرد.
سه‌نته‌ره‌كه له خاكی بێلاڕووس و هاوسنووری پۆڵه‌ندایه و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی بێلاڕووسه‌وه درووستكراوه بۆ په‌نادانی په‌نابه‌ره‌كان و مانه‌وه‌یان تا كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌وروپاییه‌كان دژی ئه‌وه‌ن بێلاڕووس كارتی په‌نابه‌ران له دژیان به‌كار بهێنێت و به‌و هۆیه‌وه سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یان پتر كردووه، كه لایه‌نگری رووسیا ده‌كات و دژی پۆڵه‌ندایه.
په‌نابه‌ره‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی یاسایی گه‌شتیان كردووه و ڤیزای بێلاڕووسیان به‌ده‌ستهێناوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته.
بێلاڕووس بووه‌ته وێستگه‌ی گرنگی په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ رۆژئاوا.
ئه‌مڕۆ لۆكاشینكۆ سه‌ردانی یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كانی سه‌ر سنووری كرد و وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران كرد.
په‌نابه‌ره‌كان پێشوازییان له لۆكاشینكۆ كرد و چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا.
لۆكاشینكۆ له وته‌كانیدا وتی: پێویسته بزانن ئێمه ناتوانین شه‌ڕ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وێكتان تا ئه‌ڵمانیا بۆ بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی لۆكاشینكۆ سه‌ردانی كردووه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی بروزگی و هه‌فته‌ی رابردوو بۆ په‌نادانی په‌نابه‌ره‌كانی سه‌ر سنوور كراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی بێلاڕووس رایانگه‌یاندووه، سه‌دان په‌نابه‌ریان گواستووه‌ته‌وه بنكه‌كانی چاره‌سه‌ر و فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان پێشكه‌ش كردوون به هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندرووستیان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌رما بڕستی لێ بڕیبوون.