ئاگادارییه‌ك بۆ كه‌سوكاری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ناو یه‌خته نقومبووه‌كه‌دا بوون

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا كه‌سوكاری ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له‌ناو یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بوون و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی بێسه‌ڕوشوێنبووه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا هاتووه، بۆ زانینی چارەنووس و ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانیانی یەختە نقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانا، نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و پۆلیسی ئه‌و وڵاته لە پەیوەندیدایە.
دووپاتیشیكرده‌وه، ھاونیشتیمانیانی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە، ئەوانەی گومان دەکەن کەسوکاریان لەنێو یەختەکەدابوون، یان ماوەیەکە ھەواڵیان نازانن، دەتوانن لەرێگەی ئەو ئیمەیلەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن، بۆ ئەوەی بتوانین بەدواداچوون بکەین بۆ زانینی چارەنووسیان.
پەیوەندیکردن تەنھا لەرێگەی ئیمەیلەوە دەبێت و پێویسته ئەو زانیارییانە لەناو ئیمەیلەکە ھەبێت.
١- کۆپییەك لە پاسپۆرتی کۆچبەرەکە
٢- کۆپییەك لە پاسپۆرتی دایك یاخود باوکی کۆچبەرەکە.
٣- وێنەیەکی رەنگاورەنگی کۆچبەرەکە.


H.B