عەلی عەونی: ئەوانەی بێ‌ڕێزییان به ئاڵای كوردستان كرد، چه‌ته و خۆفرۆش و ناپاكن
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه له شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر به ئاڵای كوردستان كرا، گوتی: دۆخی شاری سلێمانی كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئیرهابی فكری و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی به‌ناو رۆشنبیر سواری شه‌پۆله‌كه‌ی بوونه و بیرۆكه‌ی پڕوپووچ ده‌ده‌نه خه‌ڵك.
عه‌لی عه‌ونی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، ئه‌وانه به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ لێدان له پیرۆزی و پره‌نسیپ و سیمبوڵه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ر شتێك كوردستانی بێت و بۆنی كوردایه‌تی لێبێت، له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌مان بێ‌ڕێز بكه‌ن و سووكایه‌تی پێ بكه‌ن و بیشكێنن، له به‌رامبه‌ریشدا داگیركا‌ر به گه‌وره نیشان بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گوێبیستی قسه‌ی هه‌ندێك له‌و به‌ناو رۆشنبیرانه بووم، كه سواری ئه‌و شه‌پۆله بوونه، ستایشی به‌غدایان ده‌كه‌ن و لۆمه‌ی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌غدا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشتر نییه، نه له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری، نه ئاسایش و نه له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی".
گوتیشی: پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌وانه ستایشی ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن و كار له‌سه‌ر پیرۆز نیشاندانی خوێنی شه‌هیدان بكه‌ن، كه هه‌زاران شه‌هید له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه بۆ دوایین مه‌نزڵگای به‌ڕێكراوه، كه ئه‌وان بێ‌ڕێزییان پێكرد.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو وڵاتانی جیهان گرنگی به پیرۆزی ئاڵاكانیان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت له‌و عێراقه دواكه‌وتووه تایفه‌گه‌رییه‌ش كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست كۆمه‌ڵه حزبێكی مه‌زهه‌بییه‌وه‌یه، بینیمان چۆن له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا خۆپیشانده‌ران ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر شانیان داده‌نا، ئه‌وه‌ی له سلێمانی روویدا، به‌ته‌واوی لاساییكردنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بوو، كاتێك ده‌بینین ئاڵای وڵاتان له‌سه‌ر زه‌وی راده‌خه‌ن و به‌پێ به‌سه‌ری ده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ی لێره‌ش روویدا هه‌مان ئه‌و په‌روه‌رده‌یه.
باسی ئه‌وه‌شیكرد، له رۆژئاوای كوردستانیش ده‌بینین ئاڵای هه‌موو وڵاتێك ئازاده، له ئاڵای به‌عسییه ئه‌سه‌دییه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئاڵای وڵاتانی ئه‌فریقیا، ته‌نها ئاڵای هه‌رێمی كوردستان فه‌ده‌غه‌كراوه، لێره‌ش هه‌مان ئه‌و كولتووره په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دووپاتیكرده‌وه، "چۆن گورگ له خوێنی حه‌زره‌تی یوسف بێبه‌رییه، به هه‌مان شێوه قوتابیانیش له‌و كه‌سانه بێبه‌رین، كه بێ‌ڕێزییان به ئاڵای كوردستان كرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، چه‌ته، خۆفرۆش و ناپاكن و ئه‌جێندای وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و داگیركا‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌وان به‌كرێگیراون و ره‌وانه‌ی ناو خه‌ڵكی كوردستان كراون، هه‌رچی قوتابیان و خوێندكارانی كوردن خاك و وڵاته‌كه‌یان خۆشده‌وێت و مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك مافی سووتاندنی ئاڵای كوردستانی نییه، چونكه ئه‌مه بێڕێزییه به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كورد له هه‌ر شوێنێكی جیهان، كه خۆی به كورد بزانێت، بێڕێزییه به خوێنی شه‌هیدان، بێڕێزییه بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، بۆ كۆماری كوردستان و بێڕێزیه‌ی به‌رامبه‌ر به مێژووی دێرینی به‌رخودانی ئه‌م گه‌له".
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته ئه‌و كاره به‌ئاسانی تێنه‌په‌ڕێت و ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی را كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و هزره بكه‌ن، كه نابێت بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئاڵا بكرێت. ئاڵای كوردستان سیمبوڵی گه‌له‌كه‌مان و كفنی هه‌زاران شه‌هیدی ئێمه‌یه و به‌رهه‌می خه‌بات و به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به‌بیر هێنایه‌وه، "كاتێك له په‌رله‌مانی كوردستان دان به ئاڵای كوردستاندا نرا، بینیمان چۆن توركیا ته‌نگه‌تاو بوو و گوتی: "ده‌بێت بچین خه‌ڵكی باشووری كوردستان فێری ره‌وشت بكه‌ین"، ئه‌و دانپێدانانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش به ئاڵای كوردستان، به‌رهه‌می خه‌باتێكی دوور و درێژی ئێمه بوو، ئێستاش چه‌ند كه‌سێكی "بێ سه‌روپێ" بیانه‌وێت بێڕێزی به‌و ئاڵایه بكه‌ن و هه‌ندێك به‌ناو بیرمه‌ندیش بێن ره‌وایه‌تی به‌و بابه‌ته بده‌ن، ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت، كه له‌وانه‌یه ئه‌و "كه‌م عه‌قڵانه‌ی" ئه‌و كاره‌شیان كردووه، ئێستا له كاره‌كه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌وانه‌وه‌ن و هانیان ده‌ده‌ن، ده‌بێت سه‌رله‌نوێ په‌روه‌رده بكرێن و فێری ره‌وشت بكرێن".
سه‌باره‌ت به سووتاندنی باره‌گا حزبی و حكومییه‌كانیش به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه، عه‌لی عه‌ونی په‌ندێكی هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت: "بۆ دز بازاڕی ئاڵۆز باشه" و گوتی: ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، ناڕه‌زایه‌تی قوتابیانیان قۆستووه‌ته‌وه و هه‌وڵیانداوه سوود له‌و داواكارییه‌ی قوتابیان وه‌ربگرن و رووی ئه‌وان وه‌رگێڕنه سه‌ر نواندنی ره‌فتاری نابه‌جێ، كه به‌داخه‌وه، ده‌بوایه له بری ئه‌وه، ئه‌وان خه‌باتی خۆیان له باكووری كوردستان بكردایه، كه‌چی هاتوونه هه‌وڵی له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
H.B