گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا گه‌وره‌ترین داكه‌وتن به نرخی نه‌وت تۆمار ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به رێژه‌ی زیاتر له 10% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، كه له نیسان/ ئه‌پریلی ساڵی 2020ـه‌وه تا ئێستا، ئه‌مه گه‌وره‌ترین داكهوتنه له نرخی نه‌وت تۆماربكرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی دوای دۆزینه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به گۆڕاوی "ئه‌فریفی" ناسراوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، نرخی نه‌وت و پشكه‌كانی بازاڕی وزه‌ی جیهان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابه‌زینێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان به‌خۆیه‌وه بینی، كه به‌ریتانیا له‌باره‌ی ئه‌و زنجیره نوێیه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه، زانایان ئه‌و گۆڕاوه نوێیه به گرنگترین جۆری په‌تاكه ده‌زانن، كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆت و به‌ند له‌به‌رده‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان دابنرێن و گه‌شه‌ی ئابووری و خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرێبه‌سته جیهانییه‌كانی نه‌وت بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك، له كاتژمێر 14:59 خوله‌كی ئه‌مڕۆ به‌كاتی گرینج، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خامی برێنت 8 دۆلار و 77 سه‌نتی له‌ده‌ستدا و له 82 دۆلار و 22 سه‌نته‌وه، بوو به 73 دۆلار و 45 سه‌نت، به‌مه‌ش 10.7%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
نه‌وتی خامی تێكساسیش به رێژه‌ی 11.6%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و له گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو هه‌ر به‌رمیلێك به 69 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوای ئاشكرابوونی زنجیره‌ی ئه‌فریقیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی باشووری ئه‌فریقیا راگرت.
H.B