سویسرا: جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستیی سویسرا هۆشدارییان دا، له‌وه‌ی كه گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگه‌ی نیگه‌رانییه و خێراتر له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ته‌شه‌نه ده‌كات و له‌ڕووی گۆڕاوه‌كانی ناو ترشه ناوه‌كییه‌كه‌شی (DNA) له زنجیره‌كانی پێشخۆی جیاوازتره.
نووسینگه‌ی فیدراڵی بۆ ته‌ندروستی گشتی له سویسرا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای به "جێگه‌ی نیگه‌رانی" ناوبردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، گۆڕاوی "B.1.1.529"ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌م دواییانه له باشووری ئه‌فریقیا دۆزرایه‌وه، جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره و ژماره‌یه‌كی زیاتری ئه‌و گۆڕاوانه‌ی تێدایه، كه پێشتر لای زانایان زانراو بوو.
زانایانیش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن زۆر له زنجیره‌ی "دێلتا" خێراتره، كه پێشتر زۆر به‌خێرایی له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبووه‌وه.
H.B