ئۆمیكرۆن كۆنگره‌ی بازرگانی جیهانی دواخست
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی بازرگانی جیهانی دوانزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی تایبه‌ت به وه‌زیرانی بازرگانی جیهانی به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنای ناسراو به (ئۆمیكرۆن) له جیهاندا دواخست، كه بڕیار بوو له سویسڕا به‌ڕێوه بچێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دوای رێكه‌وتن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی وڵاتانی بازرگانی جیهانی، كه له 164 وڵاتی ئه‌ندام پێكهاتوون، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی (ئۆمیكرۆن) له باشووری ئه‌فریقیا، كۆنگره‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
نگوزی ئۆكۆنجۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی بازرگانی جیهانی رایگه‌یاند، دواخستنی كۆنگره‌كه مانای ئه‌وه نییه گفتوگۆكان بوه‌ستن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن، هۆكاری دواخستنیشی له‌و كاته‌دا ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی (ئۆمیكرۆن)ـه، كه به‌هۆیه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان راگیراون.
زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا له باشووری ئه‌فریقیا دۆزراوه‌ته‌وه و ترسی ئه‌وه هه‌یه، یه‌كێك بێت له خراپترین گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا، كه گۆڕاوی B.1.1.529 ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی بۆ جیهان، یاخود ده‌كرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
دكتۆر ماریا ڤان كیركۆڤ، سه‌رۆكی ته‌كنیكی رێكخراوه‌كه له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێمه تا ئێستا شتێكی زۆر له باره‌ی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه نازانین.