ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ باشووری ئه‌فریقیا له په‌یوه‌ندیداین
K24 – هەولێر:
ئه‌نتۆنی فاوتشی پسپۆڕی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ پزیشكانی باشووری ئه‌فریقیا به‌رده‌وامه، تایبه‌ت به ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن.
فاوتشی رایگه‌یاند، توێژینه‌وه‌كانی باشووری ئه‌فریقیا هاوكاری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن به‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه ڤاكسینی كۆڤید19 كارێ لێده‌كات یاخوود نا.
فاوتشی راشیگه‌یاند، ئۆمیكرۆن به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام راستییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه هێشتا به‌رده‌ست نیین، په‌یوه‌ندی باشیش له‌گه‌ڵ پسپۆرانی باشووری ئه‌فریقیادا هه‌یه.
ئاماژه‌یپێكرد، تا ئێستا ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ڤایرۆسه له باشووری ئه‌فریقیا سه‌ریهه‌ڵدا، دواتر حاڵه‌تێكیش له به‌لژیكا تۆمار كرا.
فاوتشی گوتی: هه‌بوونی زانیاریی له‌باره‌ی كۆڤید19 ده‌بێته هاوكارێك بۆ زیاتر ناسینی ئۆمیكرۆن، هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی چۆنییه‌تی كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆڤید19 بۆ سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ی باشووری ئه‌فریقیا.
ئه‌و پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه ده‌شڵێت: ناشزانین ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه له رێگه‌ی هه‌بوونی ته‌نی دژ له له‌شی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه یاخوود نا، كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ڤاكسینه‌وه ده‌بێت.
روونیكرده‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نیگه‌رانی كردووین، كه ئۆمیكرۆن زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه.