بەریتانیا.. بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ کەمترین ئاستی 50 ساڵی رابردوو دابه‌زیووه‌

"هۆکاری ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ کەمبوونەوە و داخرانی بەشێک لە کارگەکان دەگەڕێتەوه‌"
"هۆکاری ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ کەمبوونەوە و داخرانی بەشێک لە کارگەکان دەگەڕێتەوه‌"
"هۆکاری ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ کەمبوونەوە و داخرانی بەشێک لە کارگەکان دەگەڕێتەوه‌"

K24 – هەولێر:

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا لە مانگی رابردوویدا بە رێژەی سەدا 41.4 لەسەر ئاستی ساڵانە دابەزیوە، بەمەش بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکە بۆ کەمترین ئاستی لە دوای ساڵی 1956 دادەبەزێت. 

بە گوێرەی داتاکانی دەستەی بازرگانی هۆکاری ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ کەمبوونەوەی چپسی نیمچە گەیەنەرەکان و داخرانی بەشێک لە کارگەکان دەگەڕێتەوە. 

لە داتاکانی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەران و بازرگانانی ئۆتۆمبێلی بەریتانیا SMMT هاتووە، لە مانگی تشرینی یەکەم 64 هەزار و 729 ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا بەرهەمهێندراون، کە کێشەکانی گواستنەوەی جیهانی و داخرانی کۆمپانیای هۆندا لە وڵاتەکە کاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنان هەبووە. 

هەروەها بەرهەمهێنان لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە وڵاتەکە 721 هەزار و 505 ئۆتۆمبێل بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی 2020 بە رێژەی سەدا 2.9 کەمی کردووە.