مەسرور بارزانی گفتوگۆی راشکاوانە لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان دەکات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ شەممە 27ی نۆڤێمبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدار و گفتوگۆیەکی کراوەدا، گەڵ ژمارەیەك لە قوتابیانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە نزیکەوە گوێی لە خواست و داواکاری و تێبینییەکانیان گرت، لە پێناو زیاتر پێشخستنی دۆخی خوێندن و زانکۆکان. پاشان سەرۆکی حکومەت بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیانی 18ی شوباتی کچان و شەھید شەوکەت شێخ یەزدینی کوڕان و کۆمەڵگەیەکی نوێی بەشە ناوخۆیی قوتابیانی لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە، کە توانای له‌خۆگرتنی زیاتر لە دوو هەزار قوتابی هه‌یه و بڕیارە دوای دابینکردنی پێداویستییەکانی، بخرێتە خزمەت قوتابیان.
سەرۆکی حکومەت لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان، دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد، كه بە زووترین کات هەوڵی باشترکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان بدەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابیانی زانکۆ حکومییەکان گوتی: حەز دەکەم گفتوگۆیەکی راشکاوانە لەگەڵ ئێوە بکەم و گوێتان لێبگرم، بۆ ئەوەی بزانم داواکارییەکانی ئێوە چییە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها رایگەیاند: ئێمە لە وڵاتێک‌دا دەژین، بەداخەوە بە درێژایی مێژوو، دووچاری چەندین قەیران و کێشە و مەینەتی و هێرش بووەتەوە و زۆر غەدر و زوڵمی مێژوویی بەرامبەرمان کراوە، بەتایبەتی وەك بینیمان ئەم ماوەیه‌ی دوایی چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە، ئێمە نەتەوە و خەڵكێکی مەغدورین بە هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لە کوردستان دەژین. هەموو هەوڵێك دراوە، بۆ ئه‌وه‌ی نەهێڵن خۆمان لەسەر پێی خۆمان بوەستین، هەمووکات واکراوە، خەڵکانێك سوود لە جیاوازیی نێوانمان و ئەو کێشە و قەیرانانەی هەندێك جار دروست دەکرێن، وەربگرن".
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە چەندین ئەرکمان لەسەر شانە، ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە ئه‌م ئەزموون و قەوارەیە بپارێزین و دواڕۆژێکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکەین، جگە لەوەش ئەرکێکی دیکە ئەوەیە، هەر هاووڵاتییەك بتوانێت خۆی پێبگەیەنێت و ئیش و کاری خۆی بکات، رۆڵی خۆی لەناو کۆمەڵگە ببێنێ و پەرەی پێبدات.
سەرۆکی حکومەت لە گفتوگۆکەیدا لە گەڵ قوتابیان هەروەها گوتی: دەزانم ئێوە کێشەتان هەیە، بەڵام لە هەموو کوردستان کێشە هەیە، باسی هەر چین و توێژێك بکەین، رەنگە چەندین گیروگرفتیان هەبێت، چارەسەرکردنی کێشە بەوە دەکرێت، گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر بکەین و گوێ لە یەکتر رابگرین و پێکەوە هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەین، حوکمڕانی تەنیا ئەوە نییە حکومەتێك حوکمڕانی بکات و هاووڵاتیش تەنیا گوێڕایەڵ بێت، دەبێت هەردوولا پێکەوە کار بکەن، ئەرك و ماف بۆ هەردووکیانە، دەبێ ئەو ئەرك و مافە، بەرپرسیاریەتی هاوبەش بێت، هەموومان پێکەوە ئیشی خۆمان بکەین و گوێ لە یەکتر بگرین و لە خزمەتی یەکتر دابین، بۆ ئەوەی سوودی زیاترمان بۆ خەڵك و وڵاتەکەمان هەبێت.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی: بیستم لەم دواییە هەندێك گیروگرفت هەبووە لە بەشە ناوخۆییەکان، پێویستییان بە چاککردنە، داواکارییەکانی ئێوە بەردەوام گەیشتووە و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین، لەلایەکی دیکەوه بینینیمان کە خۆپیشاندان کرا، خۆپیشاندان مافێکی ئاساییە و هەموو چین و توێژێك دەتوانێت بە شێوەیەکی ئارام و ئاشتییانە خۆپیشاندان بکات، حکومەت پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکات، بەڵام خوا نەخواستە ئاراستەکردنی خۆپیشاندان بە شێوازێکی تر بێت، یان هەندێك کەسی دیکە خۆیان تێبخزێنن و بێنە ناو خۆپشاندان، کە بابەتەکە والێبکەن فەوزا و توندوتیژی دروست بێت، ئەمە نە خزمەتی مافەکانی قوتابیان و نە داواکارییەکانیان دەکات، نە چارەسەری گرفتەکان دەکات، بە پێچەوانەوە کێشەکان قووڵتردەکەن و رێگە دەدەن خەڵكێکی دیکە سوود لەو خۆپیشاندانە وەربگرن، لەبەر ئەوە داوا لە هەموو خوشك و برایانی خۆشەویست دەکەم، ئەگەر خۆپێشاندان دەکەن با خۆپیشاندانەکان ئاشتیانە و ئارام بن، زۆر بە مەدەنیانە داواکارییەکانی خۆتان پێشکەش بکەن، یان دەتوانن نوێنەرتان بنێرن، بۆ ئەوەی داواکارییەکانتان بە حکومەت بگات.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەش، سەرۆکی حکومەت روونیكرده‌وه، ئەوەی بینیمان لە سووتاندنی بارەگا و پەلاماردانی یەکتر و توندوتیژی، لە راستیدا هەموومانی ئازار دا، باوەڕناکەم کەس لە ئێوەش ئەمەتان پێخۆش بێت، بەڵام بۆچی رێگە بدرێت یەکێکی دیکە بێت بە ناوی خۆپیشاندان، ئەجێندای سیاسی خۆی بەناوی قوتابیان جێبەجێ بکات، پێش هەموو کەسێك دەبێت ئێوە خاوەنداریەتی ئەم وڵاتە بکەن، پێش هەموو کەس دەبێت ئێوە نەهێڵن هیچ کەسێك بێت و خۆپیشاندان بقۆزێتەوە و سوود لە قوتابی و شوێنی قوتابیان وه‌ربگرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قسه‌كانیدا داوایه‌كی ئاراسته‌ی قوتابیان كرد و گوتی: ئێوه پێش هه‌موو كه‌سێك به‌رگری له كه‌رامه‌ت و مافی وڵاته‌كه‌تان و سیمبولی وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن، باوه‌ڕ بكه‌ن هێنده جێگه‌ی داخ بوو، كه بینیمان سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان کرا و به پێوه چوونه‌ته سه‌ری، چونکە بێڕێزی و بێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر سیمبولێك كرا، كه بووه‌ته به‌رگی چه‌ندین شه‌هید، هه‌زاران شه‌هید له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا نێژراون، ئینجا بێڕێزیكردن به‌مه ، چۆن داواكاری قوتابییه؟ چۆن ئه‌مه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات؟.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی: ئه‌مه دیاره ده‌ستێك هه‌یه ویستویانه سوود له هێز و توانای قوتابی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بێن، خوا نه‌خواسته هیچ به‌هایه‌كی نیشتمانی و خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌مان نه‌هێڵن، ئێوه پێش هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمییه‌كان، ده‌بێت رێگری له‌وه بكه‌ن، سووكایه‌تی به سیمبول و كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكرێت، من دڵنیام ئه‌مه ئیشی قوتابی نه‌بووه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌مه‌شی كردووه، حكومه‌ت لێی بێده‌نگ نابێت، ئه‌وانه‌ی كه بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن، پێویسته رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه و ئێمە به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئیدانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ین، چ له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر قوتابیان كرابێت، چ له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س، كه به‌ناوی قوتابی په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانیان دابێت، ئه‌مانه توندوتیژی و دروستكردنی پشێوییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مافه‌كانی قوتابیان یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه رێكاری یاسایی هه‌ن و پێویسته لەو رێگەیەوە کێشەکان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هیوادارم به زووییش چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانه‌وه ئاشكرای كرد، "ئه‌م زانكۆیانه‌ی حكومین، به خۆڕایین، حكومه‌ت به خۆڕایی خوێندن بۆ هاووڵاتیان و ئه‌و قوتابییه خۆشه‌ویستانه‌ی خۆی دابین ده‌كات، كه دێن له‌م زانكۆیانه وانه ده‌خوێنن. بەڵام هه‌ندێك جار نموونه‌ی ده‌ره‌وه ده‌هێننه‌وه، بۆ نموونه ده‌ڵێن: له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا وایه، یان له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وایه. راستە قه‌رز به قوتابی ده‌درێت، ئەگه‌ر بمانه‌وێت چاو له وڵاتانی پێشكه‌وتوو بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌رچاوتان روون بێت، له‌م وڵاتانه خوێندن بێ به‌رامبه‌ر نییه، هه‌موو قوتابییه‌ك ده‌بێت پاره بدات، به‌ڵام چی ده‌كه‌ن، بانك قه‌رزیان پێ ده‌دات، دواتر به قیست پاره‌ی خوێندنی خۆیان بده‌نه‌وه به زانكۆكان، ئه‌مه ئه‌و سیسته‌مه باوه‌یه كه هه‌یه، قه‌رزه‌كانیش، حكومه‌ت نایدات بەڵکو بانك ده‌یدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كرێی پاره‌ی خوێندنی بدات.
سەرۆکی حکومەت باسی له‌وەش كرد، کە ئێمه له حكومه‌ت خوێندنه‌كه‌مان بێ به‌رامبه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه نازانم ئه‌م داواكارییه بۆچی وه‌ها وروژێندرا! بۆچی وه‌ها باسكرا! پرسی ده‌رماڵه له 2014ـه‌وه نه‌ماوه، كاتی خۆی له عێراقیش هه‌بوو له‌وێش نه‌ماوه، له ساڵی 2014ـه‌وه دوای دروستبوونی قه‌یرانی دارایی، مه‌سه‌له‌ی درماڵه نه‌ماوه، نازانم بۆچی دوای 7 ساڵ دیسان ئه‌م بابه‌ته بوروژێندرێت؟.
له‌باره‌ی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، له ساڵی 2014 وە تاوه‌كو ئێستا، دەبوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجەیەك له حكومه‌تی فیدڕاڵی وه‌ربگرێت، بەڵام تا چوار ساڵ، حكومه‌تی عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نارد، ئه‌مه وایكرد حكومه‌تی هەرێم، بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی خۆی، بچێت قه‌رز له بانكه‌كان و كۆمپانیاكان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م چوار ساڵه ئیداره‌ی پێبكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی بوون به قه‌رز و له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مایه‌وه.
هەروەها گوتی: ئێستا ئێمه به‌داخه‌وه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، دوای ئه‌مه هه‌ر له‌م دوو ساڵه‌ی رابردووش (2020-2021) ئه‌م بڕه بودجه‌یه‌ی کە لەگەڵ حكومه‌تی عێراق رێککەوتنی لە سەر کرا و به پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرابوو، ده‌بووایه پاره‌مان بۆ بنێرێت، 12 مانگ بودجه‌یان بۆ نه‌ناردین، ئه‌م چوار ساڵه‌ی پێشتر بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ساڵه‌ی كه هه‌یه، كۆی بكه‌یته‌وه 23 ملیار دۆلارە، كه پاره‌ی هه‌رێمه و مافی ئێوه‌یه حكومه‌تی عێراق نه‌یناردووه، به‌ڵام سه‌یر بكه‌ن ئه‌م بابه‌ته چۆن سوودی لێ بینرا، لایه‌ن هه‌بووه داوای له حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه، بڕه بودجه‌ی هه‌رێم نه‌نێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕوخێت و حكومه‌تی هه‌رێم بووژانه‌وه‌ی ئابووری نه‌كات، بۆ ئەوەی نەتوانێ ئیداره‌ی خۆشی بكات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌م كابینه‌یه و له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێشه و گرفتمان هه‌بووه، وەك بابه‌تی کۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، نه‌بوونی كاری بازرگانی و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌شمان له‌سه‌ر بوو، ده‌ره‌نجام، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانی ئیداره‌ی خۆی بكات، كه ده‌ڵێن: مووچه نه‌دراوه، راست نییه، مووچه دراوه، بەڵام راسته هه‌موو مانگێك نه‌مانتوانیووه مووچه به رێژه‌ی %100 بده‌ین، به‌ڵکو بەگوێره‌ی توانا و لە كه‌مترین حاڵه‌تدا چەند مانگێك بە 79% مووچە به‌م شێوەیە دراوه.
سەرۆکی حکومەت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌م بێ پاره‌ییه و به‌م هه‌موو قه‌رزه و بێ داهاتی نه‌وت و بازرگانی و بودجه‌ی حكومه‌تی عێراق، ئێمه چۆن توانیومانه ئیداره‌ی وڵاتی خۆمان بكه‌ین؟ ئێوه قوتابین، زیره‌كن، بڕۆن بزانن كه چۆن ئه‌مانه كرا، ته‌نیا به یه‌ك شت کرا، ئەویش به‌م ریفۆرم و چاکسازییە بوو، كه توانرا داهاتی ناوخۆ كۆبكرێته‌وه و رێكبخرێته‌وه و خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین، ئێستا سوپاس بۆ خودا دۆخه‌كه باشتر بووه، به‌لام مانای ئه‌وه نییه کە بارودۆخ باشتر بوو، هه‌رچی پاره هه‌یه هه‌مووی بكرێته‌وه به مووچه و خه‌رج بكرێت.
سەرۆكی حکومەت دووپاتیکردەوە، پێویستە هەموولایەك هاوکاری حکومەت بن لە پێناو زیاتر پێشخستنی دۆخی خوێندن و زانکۆکان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.
قوتابیانی ئامادەبوو سەرکۆنەی بێڕێزیکردن بە ئاڵا و بەهاو سیمبولە نیشتمانییەکان کرد و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکان و ئەنجامدانی توندوتیژییان رەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، ئەوانەی ئەو کارانەیان کردووە، هیچ پەیوەندییەکیان بە قوتابیانەوە نییە، بەڵکو ئەوانە بۆ ئامانجێکی سیاسی و لە پێناو شێواندنی داخوازییەکانی قوتابیان، ئەو كارانەیان کردەوە، بۆیە دەبێت حکومەت رێکاری یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر.