لێدوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گفتوگۆ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابیان
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گفتوگۆی راشكاوانه له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان، رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قوتابیان بكه‌ین و هاوكاری ئه‌و قوتابیانه بكرێت، كه كه‌مده‌رامه‌تن.
مه‌سرور بارزانی گوتی: زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌م ده‌رفه‌ته ره‌خسا و سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیه ده‌كه‌م، كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان ره‌خساند، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستی قسه‌ی قوتابیانی خۆشه‌ویست بین، كه له زانكۆكانی هه‌موو كوردستان هاتوون و لێره به‌شدارن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له گرفت و پێشنیاز و داواكارییه‌كانیان بگرین.
گوتیشی: قسه‌مان له باره‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده به گشتی، ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ستراتیژیه‌تی ئێمه بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و داواكاریانه‌ی ره‌وان و قوتابیان داوای ده‌كه‌ن كرد، ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تدایه، ئێمه به‌پیرییه‌وه ده‌چین، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه له به‌رنامه‌ی كاری سه‌ره‌كی خۆماندا ئه‌وه ده‌بێت، كه به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆكان دروست بكه‌ینه‌وه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دیراسه‌ی دۆخی ئه‌و قوتابیانه‌ش دەکەین کە پێویستیان به هاوكاری هه‌یه و كه‌مده‌رامه‌تن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانیان بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌شی به‌وه كرد، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه ئاستی خوێندن به‌ره‌و باشتر ببه‌ین، شێوازی ژیانی قوتابیان له‌و ماوه‌یه باشتر بكه‌ین و هه‌لی كار بۆ قوتابیان بڕه‌خسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی دوای خوێندن تووشی ئه‌و كێشه‌یه نه‌بن، كه نه‌زانن روو له كوێ بكه‌ن.
هەروەها گوتی "ئه‌ركێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئێمه و قوتابیان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانە، هه‌موومان ئه‌رك و مافمان هه‌یه و هیوادارین هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بتوانین خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و پیرۆزی و سیمبولی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و نیشتمانه به‌رز رابگرین و ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك بكه‌ین، چ به‌رامبه‌ر به قوتابیان بكرێت، یان به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه، ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ئاڵای كوردستان كراوه، یان به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه و نیشتمانه ده‌كرێت، ئیدانه ده‌كه‌ین، كه من دڵنیام قوتابیان لێی بێبه‌رین، ئه‌و لایه‌نانه‌ش رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، كه بێ‌ڕێزییان كردووه، له هه‌مانكاتدا من سوپاس و ده‌ستخۆشی لە ئاستی به‌رزی قوتابیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، كه زۆر زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین و له خزمه‌تیان ده‌بین، هیوادارین سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن و دوای خوێندنیش.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان راشیگه‌یاند، جارێكی دیكه سوپاستیان ده‌كه‌م و ئینشائه‌ڵڵا كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان بێت و قوتابییه‌كانی ئێمه‌ش هه‌ر دڵخۆش و سه‌ركه‌وتوو بن، سوپاستان ده‌كه‌م.