مه‌سرور بارزانی چی به قوتابیان گوت؟
K24 - هه‌ولێر:
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، نوێنه‌ری قوتابیان داواكاری و پێشنیاز و گرفته‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو و بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تیان كرد، كه له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه و ئه‌مه‌یان به خه‌مخۆری و دڵسۆزی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرۆسه‌ی خوێندن گه‌ڕانده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان ئه‌نجامی دا، كه نوێنه‌ری هه‌موو زانكۆكانی كوردستانی تێدا به‌شدار بوون و یه‌ك له‌دوای یه‌ك پرسیاریان كرد، بۆچوون و داواكاری خۆیانیان به سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌یاند.
پرسیاری قوتابیانی زانكۆكانی كوردستان
یه‌كێك له‌و قوتابیانه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان كردبوو، روو له سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرای كرد، ئێمه‌ی قوتابی خۆپیشاندانه‌كه‌مان له‌سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه بوو، بتوانین كۆبوونه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابت ئه‌نجام بده‌ین و قسه له‌سه‌ر گرفته‌كانمان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانمان وه‌ربگرین. ئێمه له‌كاتی چوونه سه‌ر شه‌قام، ته‌نیا لاپه‌ڕه‌یه‌كمان پێبووه، تێیدا داوای مافه‌كانمان كردووه، ئه‌م رێگه‌یه‌ش به‌هێزترین چه‌كی ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك جه‌نابتان ئاگادارن، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌ڕوومان نه‌هێت بچینه‌وه سه‌ر شه‌قام و داوای مافه‌كانمان بكه‌ین.
گوتیشی: به‌شێوازێك ده‌ستیان له خۆپیشاندانه‌كانمان وه‌ردا، كه به‌ناوی قوتابیان و خوێندكاران ده‌ستیان بۆ پیرۆزییه‌كان و داموده‌زگا حكومییه‌كان برد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناوی خوێندكارانه‌وه په‌لاماری باره‌گا حیزبییه‌كانیاندا و زیانیان پێ گه‌یاندن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو په‌یامی ئێمه وه‌ك خۆی نه‌گاته سه‌رۆكی حكومه‌ت و خۆپیشاندانه‌كانمان سه‌ركوت بكرێن و په‌یامی ئێمه به روونی نه‌گاته شوێنی مه‌به‌ست.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و جۆره گێره‌شێوێنییه دوورین، كه له‌م وڵاته ده‌كرێت، ده‌زانین ئێوه و بنه‌ماڵه‌كه‌تان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌ن خاوه‌ن شه‌هیدن و قوربانییان داوه و خوێنیان رشتووه له‌پێناو ئه‌م حكومه‌ته، هه‌موومان پێزانینێكی گه‌وره‌مان هه‌یه و دڵسۆزیمان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه‌ش ده‌مێنینه‌وه و ده‌بینه پارێزه‌ری هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌رییانه، كه له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانه‌وه به‌ده‌ستهێنراون، بۆیه ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوورین له‌و په‌یامه‌ی به‌ناوی خوێندكارانه‌وه شێوێندراوه.
هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌رچی زووه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگیرێنه‌به‌ر، كه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وانیان ناشیرین كرد و په‌یامی ئه‌وانیان شێواند، له كۆتاییشدا كۆمه‌ڵێك پێشنیاز و داواكارییان خسته به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ڵامی سه‌رۆكی حكومه‌ت
له وه‌ڵامی نوێنه‌ری قوتابیاندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، من سوپاسی قوتابیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و جۆره داواكارییانه. حه‌زده‌كه‌م وا هه‌ست نه‌كه‌ن، كه من لێتانه‌وه دوورم، من زۆر له ئێوه‌وه نزیكم، له‌بری ئه‌وه‌ی ئێوه له شه‌قام بدوێن، ده‌تانتوانی له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه ئاگادارم بكه‌نه‌وه. من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییان بكه‌م به ئێوه‌شه‌وه. دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌نگی ئێوه به‌ئێمه نه‌گات، تاوه‌كو ناچاربن بێنه سه‌ر شه‌قام، له رێگه‌ی نامه‌وه زۆر به‌ئاسانی لێتان تێده‌گه‌یشتم، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بتوانن خۆپیشاندانیش بكه‌ن، به ئارامی و ئاشتیانه بیكه‌ن، ئه‌وا به‌سه‌رچاو، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه.
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ نوێنه‌ری قوتابیان، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: من هاوڕام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی باسكران، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر قوتابی پێویستی به هاوكاری بێت، كه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نین و ئێمه 150 هه‌زار قوتابیمان هه‌یه، له‌وانه‌یه دۆخی ژیانی هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نه‌بێت.
گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا لیژنه‌یه‌كمان داناوه و به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و قوتابییه كه‌مده‌رامه‌تانه بدۆزینه‌وه، كه پێویستییان به هاوكاری حكومه‌ته.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جگه له‌مه، ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم، یارمه‌تیدانی قوتابییه له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت، ئێمه زۆر زیاتر ده‌توانین یارمه‌تی ئێوه بده‌ین، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك شت، ئه‌وانیش: باشتركردنی كوالیتی خوێندن، به پراكتیككردنی خوێندنی تیۆری، باشتركردنی دۆخی ناوخۆی زانكۆكان و به‌شه ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مانه به‌چی ده‌كرێت!، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان بكات، تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێن و هه‌م دۆخی خوێندنه‌كه‌تان و هه‌میش شوێنی حه‌وانه‌وه‌تان باشتر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌مووی پێویستی به بودجه و تێچوونێكی تایبه‌ت هه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌وه‌ی كه باشترین ژیان بۆ هاووڵاتیانی خۆی دابین بكات، قوتابیانیش به‌شێكن له‌وانه‌ی پێویسته یارمه‌تییان بدرێت. من ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم: ئێمه دیراسه‌ی ئه‌م جۆره هاوكارییه ده‌كه‌ین، كه به چ شێوازێك حكومه‌ت بتوانێت به‌باشترین شێوه هاوكاری قوتابیان بكات. به‌و شێوازه‌ی تا ئێستا هه‌بوو، ئێمه ناتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین، چونكه ئێمه نامانه‌وێت هیچ بوارێك بۆ پێشكه‌وتنی قوتابی و دامه‌زراوه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌مێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه ده‌مانه‌وێت به دروستكردنی فه‌زایه‌كی باشتری زانستی بۆ خوێندن، زیاتر یارمه‌تیتان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر بۆ ئێوه بۆ دوای ته‌واوكردنی خوێندن بڕه‌خسێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بتوانین ئه‌م كارانه بكه‌ین، من دڵنیام ده‌توانین دۆخی قوتابی و شێوازی خوێندنیش زۆر باشتر بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت روو له قوتابیان گوتی: منیش داوایه‌كم له ئێوه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، "من ده‌مه‌وێت باشترین ژیانتان هه‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن نه‌یانه‌وێت دۆخی كوردستان باشتر بێت، من ده‌مه‌وێت ئێوه‌ش پشتیوانی من بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم باشتر خزمه‌تی ئێوه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری قسه‌ی خه‌ڵكی دیكه و لایه‌نی دیكه، ئه‌وكات نه خۆتان هیچتان ده‌ستده‌كه‌وێت، نه حكومه‌تیش ده‌توانێت یارمه‌تیتان بدات".
گوتیشی: "ئێمه له‌یه‌ك جیاواز نین، به‌و شێوه‌یه نییه كه حكومه‌ت شتێك بێت و ئێوه‌ش شتێكی دیكه بن، ئێمه هه‌موومان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و لێره‌دا جێی خۆیه‌تی سوپاسی ئه‌و قوتابیانه‌ش بكه‌م، كه رێگرییان له‌وه كرد، ئه‌جێندای سیاسی تێكه‌ڵ به خۆپیشاندانه‌كان بكرێت، من زۆر سوپاستان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه به‌رده‌وام بن، ئێمه‌ش ده‌توانین زیاتر خزمه‌تی ئێوه بكه‌ین".
مه‌سرور بارزانی دڵنیایی دایه قوتابیان و روونیكرده‌وه: هه‌موو ئه‌و پێشنیاز و داواكارییانه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاووتوێیان ده‌كه‌ین، كه چۆن بتوانین هاوكاریتان بكه‌ین، "باوه‌ڕ بكه‌ن درێغی ناكه‌ین"، سوپاستان ده‌كه‌م.
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی پێشنیاز و داواكاری نوێنه‌ری قوتابیانی زانكۆی دهۆك، له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان و ره‌چاوكردنی باری دارایی خێزانی قوتابیان، كێشه‌ی قوتابیان له به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌تایبه‌ت پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام له به‌شه ناوخۆییه‌كان و زۆری ژماره‌ی قوتابیان له ژووره‌كان، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له به‌شه ناوخۆییه‌كان، زیادكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌ناو زانكۆكان، سیسته‌می خوێندن، دابینكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌ناو به‌شه ناوخۆییه‌كان، ره‌خساندنی هه‌لی كار دوای ته‌واوكردنی خوێندن گوتی: كێشه‌كه ته‌نیا تا ئه‌و كاته نییه، كه قوتابی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه دوای ته‌واوكردنی خوێندن چی بكات؟!.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی حكومه‌ته ئه‌وه‌یه، ده‌بێت هه‌لی كار بۆ دوای خوێندن بڕه‌خسێنێت، پێویسته ئێوه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكاریمان بكه‌ن، ئێمه هیوادارین رۆژێك بێت و هه‌لی كار ئه‌وه‌نده زۆر بێت، حكومه‌ت به‌دوای كارخوازاندا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری بۆ بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته له‌مڕۆوه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داواكاری ئێوه دوو داواكاری سه‌ره‌كین، ئه‌وانیش "هاوكاریكردنی قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌ت و باشكردنی دۆخی به‌شه ناوخۆییه‌كانه"، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به باشتركردنی سیسته‌می خوێندنه‌وه هه‌یه، ئه‌وا بابه‌تێكی دیكه‌یه. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه زۆر گرنگه، ئه‌وه‌یه، كه پێشینه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان بدرێت و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ باشتركردنی دۆخی به‌شه ناوخۆییه‌كانی قوتابیان درێغی ناكه‌ین، كه ئه‌مه مافی ئێوه‌یه و ئێمه‌ش له حكومه‌ت ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت بۆ ئێوه له‌وباره‌یه‌وه بیكه‌ین، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مجاره، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سیاسه‌تی ته‌واو ئه‌وه‌یه، چۆن بتوانین هاوكاری قوتابیان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك قوتابی كه‌مده‌رامه‌ت هه‌ن، له‌وانه‌یه توانایان نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش دواتر دیراسه‌تی ئه‌م خاڵه ده‌كه‌ین و پۆڵێنێك بۆ قوتابیان ده‌كه‌ین، تاوه‌كو بزانین كامه قوتابی له كوێیه و پێویستیی به هاوكارییه، تا حكومه‌ت بتوانێت هاوكارییان بكات، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له بابه‌ته‌كه و به‌دڵنیاییه‌وه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: له خاڵێكی دیكه باسی ئه‌وه كرا، كه قوتابی بتوانێت بۆخۆی قه‌رز بكات، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی سیسته‌مێكی بانكییه‌وه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین له رێگه‌ی سیسته‌می بانكه‌وه شتێك بۆ قوتابی بكه‌ین و هاوكار بین، تاوه‌كو دوای ته‌واوكردنی خوێندن و دۆزینه‌وه‌ی كار، قه‌رزه بانكییه‌كه به‌شێوه‌ی قیست بداته‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه پێویسته دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش تاووتوێ بكرێن و چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڵام ئه‌و دوو هه‌نگاوه‌ی ئێستا گرنگه بنرێن بۆ باشتركردنی ژیانی قوتابیان، یه‌كه‌میان چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان له به‌شه ناوخۆییه‌كان، له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌بێت، دووه‌میش: سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین كامه قوتابی زۆر پێویستی به هاوكارییه، پۆڵێن ده‌كرێن و لێك جیاده‌كرێنه‌وه.
هه‌وره‌ها گوتیشی: ئه‌سته‌مه كاركردن و خوێندن به‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام له هه‌موو جیهان قوتابی كار ده‌كات و ده‌شخوێنێت و پاره‌ی خوێندنیش ده‌ده‌ن، لێره به‌خۆشحاڵییه‌وه خوێندن بێ به‌رامبه‌ره، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام، قوتابی هیچ كارێك نه‌كات و ته‌نیا بخوێنێت و هه‌موو تواناكانی له زانست و خوێندن به‌كاربهێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و زانسته‌ی قوتابی فێری ده‌بێت، هه‌رچه‌ند كوالیتیه‌كه‌ی باشتر بێت، توانای قوتابیش باشتر ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستیش له زانكۆكان به‌رز بكرێته‌وه، پێویسته حكومه‌ت ئیمكانیاتی زیاتر بۆ زانكۆكان دابین بكات و ژماره‌ی هۆڵ و بینایه و ژووره‌كان زیاد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی قوتابیان و مامۆستایانیش له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاشكرای كرد، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كرێت، له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كۆی پرۆسه‌ی زانستیدا بێت، نه‌ك ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌كی ده‌سته‌بژێردا بێت و كاریش له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێوه‌ش باش ده‌زانن، ئێمه له دۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا نین، هه‌رچی بمانه‌وێت بیكه‌ین، ئێوه ته‌نیا هه‌ست به كێشه‌كانی خۆتان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه چه‌ندین جۆر ئه‌ركمان له‌سه‌ر شانه، هه‌ر له دۆخی پێشمه‌رگه، مامۆستا، فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان بگره تا ده‌گاته خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئاو، كاره‌با، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و رێگه‌وبان، پێویسته هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌رچاو بگرین.
ئاشكراشی كرد، ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت بۆتانی ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی پێمان نه‌كرا، هیوادارم گوێ به قسه‌ی نابه‌رپرسان نه‌ده‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ دڵخۆشكردن بێت، منیش ده‌توانم هه‌رچی دڵتان پێی خۆش ده‌بێت بۆتانی باس بكه‌م، به‌ڵام پێویسته مرۆڤ راستگۆ بێت، ئاخۆ تواناكانمان چه‌ندن.. ده‌توانم نیازی خۆم و به‌رنامه‌كانم بۆ ئێوه بڵێم، كه به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو هه‌نگاو بنێت، بۆ ئه‌مه‌ش من د‌رك به گرنگیی خوێندن و قوتابی ده‌كه‌م، چونكه له ئه‌نجامدا ئێوه ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، هه‌رچه‌ند ئاستی ئێوه به‌رزتر بێت، متمانه‌كردنیش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات به ئێوه زیاتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دانوستانانه به‌رده‌وام بین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئێوه چیتان ده‌وێت و ئێمه‌ش چیمان پێ ده‌كرێت و دواجار به‌یه‌كه‌وه بتوانین بگه‌ینه سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تێك، كه بتوانین له رێگه‌یه‌وه دۆخی قوتابیان باشتر بكه‌ین.
له وه‌ڵامی پرسیار و پێشنیازه‌كانی نوێنه‌ری قوتابیانی زانكۆی گه‌رمیانیش، كه له باره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانه‌وه كرا، سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیكرده‌وه، ده‌رماڵه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت نه‌بڕاوه و ماوه‌ی 7 ساڵه ده‌رماڵه به قوتابیان نه‌دراوه، به باش و به خراپ ئه‌و بڕیاره له‌و سه‌رده‌مه دراوه، كه ته‌نیا چه‌ند زانكۆیه‌كی دیاریكراو له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون، ئێستا ژماره‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و هه‌میش ژماره‌ی قوتابیان چه‌ند ئه‌وه‌نده‌یان لێهاتووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم وه‌ك یه‌ك داهاته‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، له‌وانه‌یه ئه‌م كێشه‌یه بوونی نه‌بێت، له‌وانه‌یه حكومه‌ت داهاتێكی زیاتری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه خه‌رج بكات، به‌ڵام هه‌موو پارێزگاكان وه‌ك یه‌ك پابه‌ند نین به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، زۆربه‌ی داهاته‌كه‌یان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه كرد، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌شم بۆ ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه راست نییه، حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆری له‌به‌ر ده‌سته به‌ڵام خه‌رجی ناكات، ئه‌مه راست نییه و ئه‌وه‌ی كه ئێستا حكومه‌ت خۆی پێ به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌و هه‌موو ئیمكانیاته‌ی له‌به‌رده‌سته و له‌و هه‌موو داهاته‌ی گوایه حكومه‌ت هه‌یه‌تی، ته‌نیا 60 ملیۆن بۆ ئیداره‌دانی حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی دیكه هه‌مووی جێگیره و خه‌رج ده‌بێته‌وه، ئه‌وه نییه كه بڵێی حكومه‌ت پاره‌ی له‌به‌رده‌سته و خه‌رجی ناكات، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌م و با به‌یه‌كه‌وه كارێك بكه‌ین، داهاته‌كه هه‌مووی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر داهات به‌شی ئه‌وه بكات؛ به‌سه‌رچاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌بێت، ده‌بێت ئێوه‌ش له‌وه تێبگه‌ن، خۆ حكومه‌ت هه‌ر حكومه‌تی ئێوه‌یه و هه‌ر بۆ ئێوه‌شه، ئه‌وه‌ی هه‌شبێت بۆ خزمه‌تی ئێوه‌یه، من حه‌ز ده‌كه‌م له‌وه دڵنیا ببنه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ئه‌و داواكاریانه ببنه به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ قوتابیانی زانكۆ، سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان گوێی بۆ داواكاری، پێشنیاز و گرفته‌كانی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرت و به‌ڵێنی پێدان، ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه درێغی ناكات و جه‌ختیشی له چاره‌سه‌ركردنی دوو گرفتی سه‌ره‌كی و گرنگ كرده‌وه، ئه‌وانیش: كێشه‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان و پۆڵێنكردنی قوتابیان به‌گوێره‌ی باری دارایی خێزانه‌كیانیان، بۆ جیاكردنه‌وه قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌ت، تاوه‌كو هاوكارییان بكه‌ن.