راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ بووه چواره‌مین قوربانی ئه‌م وه‌رزه
راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ بووه چواره‌مین قوربانی ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27 نۆڤێمبه‌ری 2021، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی تاریق حه‌میدی راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی دا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه یانه‌ی زاخۆ له دوایین یاریی له خولی نایابی كوردستان له نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر یانه‌ی سۆران دۆڕا.
یانه‌ی زاخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی بۆ خولی نایابی كوردستان راده‌ستی (نه‌وزاد عه‌لی) یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت گه‌ڕ له خولی نایابی كوردستان تا ئێستا چوار راهێنه‌ر دوورخراونه‌ته‌وه، تاریق حه‌مید راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ بووه چواره‌مین قوربانی ئه‌م وه‌رزه.
ـ یانه‌ی هه‌ڵۆ دوای تێپه‌ڕبوونی پێنح گه‌ڕ نیهاد موڕادی دوورخسته‌وه و دینۆ میكایلی راهێنه‌ری وه‌رزی رابردووی گه‌ڕانده‌وه پۆسته‌كه‌ی پێشووی.
ـ یانه‌ی هه‌ولێر دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج گه‌ڕ شوان زراری له راهێنه‌رایه‌تی دوورخسته‌وه و یوونس سلێمانی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی نه‌ورۆز شوێنی گرته‌وه.
ـ مسته‌فا ئه‌فخه‌می راهێنه‌ری ئێرانی یانه‌ی سۆران دوای 6 یاری ته‌نیا یه‌ك یاری برده‌وه و له پۆسته‌كه‌ی لابردرا، له یاریی رابردوو سۆران به‌بێ راهێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان شكستیان به زاخۆ هێنا.